پەڕەی بیست و چوار

973 236 627
                                    

وەرە یارم وەرە ئەی تازە یارم وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارموەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵموەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


وەرە یارم
وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم

❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀

پەڕەکەم لە دەستم توند گرت و ڕۆشتمە دەرەوە

ڕام دەکرد و ڕام دەکرد

دەتوت دونیایەک ڕۆح بەدوامدا دێن

لە کۆڵانێکی بێدەنگ هەستم بە جوڵەی پێیەک دەکرد
لێدانی دڵم زیاتر بوو هەنگاوەکانم خێراتر بوون

لەگەڵ خێرابوونی هەنگاوەکانی من دەنگی دواشەوەم زیاتر دەبوو
ڕام کرد و لەکۆتایی کۆڵانەکەدا ئۆتۆمبێلێک وەستابوو

هەناسەی ترس و بێ هیوایم دایەوە
و شتێکی قورس بەر سەرم کەوت







جــۆنکـووکـ

سکم ئازاری هەبوو ' بوئاگاهاتم و دەستم بۆ ئێمان درێژ کرد
دەستم بەر زنجیرێک کەوت و کردمە نێو دەستەکانم

ملبەندەکەی ئێمان

ڕاپەڕیم لە جێگاکە و سەیری ژوورەکەم کرد

لێرە نییە

دەستم بە سکمەوە گرت و بە خێرایی ڕۆشتمە خوارەوە
دەست شۆرەکە
ژوورەکان
هۆڵەکە
چێشتخانەکە
باخچەکە

ئـێـمـان نـیـیـە

ئێمان ڕۆشت

تۆی جێهێشت

لەسەر زەوییەکە دانیشتم سەیری ملبەندەکەیم دەکرد

پەپولەیەکی ڕەنگاوڕەنگ

هەروەک خۆی

﮼تەم‌وتۆلەWhere stories live. Discover now