پـەڕەی حەفدەیەمـ

1.2K 254 743
                                    

من دەڕۆم بەڵام تۆ بزانە هەرگیز یادی تۆ لە بیری مندا فەرامۆش ناکرێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



من دەڕۆم بەڵام تۆ بزانە
هەرگیز یادی تۆ لە بیری مندا فەرامۆش ناکرێت

❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀






نامەکە نێوی جۆنکووکی لەسەربوو

دای بە سینەیەوە و بڕیاری دا دەربارەی بە هیچ کەس نەڵێت
وە ڕۆشتنەکەی دوای ئاهەنگەکەی جۆنکووک بوو ...

ڕەنگە هێندەی دیکە دڵی بشکێت



چەند ڕۆژی دواتر پڕ وزە و دڵخۆش بوو
پڕ ئۆمێند و گەشاوە بوو بەبێ کێشە تێیدەپەڕاند
ئاخر لای وابوو گەر شتەکان ئاشکراببن ئیتر دەڕوات
ئیتر لەگەڵ جۆنکووک دەڕوات و دڵخۆش دەبێت


لەلایەکی دیکەی شارەکە  کوڕەکە لە ماڵەکەی بوو

کاتێک بە زۆر مامی و ئامۆزاکەی دایان نیشاندبوو تاکو درێسی بووکێنی کچەکە ببینێت و ڕای خۆی لەسەر بڵێت

کێ دەیزانی چی لەنێو دڵی هەیە
.... کێ دەیزانی ئاگرێکی بەتین لەنێو دڵیدا تەشەنە دەکات

تەنانەت ئاگەداری ئەوە نەبوو کە ئامۆزاکەی بانگی دەکات

' جۆنکووک ئایا ئەمەیان جوانە

کچەکە وتی بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت و بە نازەوە سەیری باوکی کرد

بایک ' جۆنکووک کوڕەکەم (دەستی خستە سەر شانی)

جۆنکووک ' بەڵێ ؟

بایک ' لۆنا کچەکەم کەمێک بە تەنها جێمان بهێڵە

وتی و بەبێ وشەیەک کچەکە لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە

بایک بە هێمنی پرسیاری کرد

ئایا کچە تاوانبارەکەت کوشت ؟

جۆنکووک بە سەرسوڕماویی سەیری کرد ' چی ؟

﮼تەم‌وتۆلەWhere stories live. Discover now