𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖳𝖾𝗇 ⁂

208 44 26
                                    














" خاتوو یۆجی لە نەخۆشخانەیە تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە .. "
پەرستار وتی .

" ک..کام نەخۆشخانە ؟؟ "
لینۆ بە شۆکەوە وتی ..
" باشە هەر ئێستا دێم .."



لینۆ بە پەلە هات بۆ نەخۆشخانە ..

" ک..کوا کیم یۆجی ؟ "
لینۆ وتی بە شۆک و خەمباریەوە .

" لە نەشتەرگەریە "
پەرستار وتی .

" ژوورەکەی ؟ "
لینۆ وتی .
" باشە سوپاس "

لینۆ رۆشت و لە بەردەم دەرگای ژووری نەشتەرگەری چاوەرێی یۆجی بوو ..

" بیرم نەبوو "
لینۆ بە خێرایی مۆبایلەکەی دەرکرد و ویستی پەیوەندی بۆ باوکی یۆجی بکات ..

هەر لەو کاتەدا باوکی یۆجی پەیوەندی بە مۆبایلەکەی یۆجی کرد کە پەرستارەکان دابویان بە لینۆ .

لینۆ پەیوەندیەکەی هەڵگرت .

" لە کوێی گەمژە هاا ؟؟ لە کوێی بۆ وەڵامی پەیوەندیەکانی بانگچان نادەیتەوە هاا ؟؟ مەگەر نەموت لە قسەی دەرنەچیت ؟؟ تا کەی هەر وا بێ تەربیەت دەبیت ؟؟؟ "
باوکی بە تورەیی بەسەر یەکدا بە هاوار وتی .

" س... سڵاو بەرێز کیم "
لینۆ وتی بە داخەوە .

" سڵاو .. لی؟ "
باوکی وتی بە شۆکەوە .
" کوا یۆجی ؟ "

" لە نەشتەرگەریە .. تۆشی روداوی هاتوچۆ بووە "
لینۆ بە خەمباری وتی .

" چ..چی؟؟ لە کوێ ؟؟ "
باوکی بە شۆکەوە وتی .
" ب..باشە ئێستا .. د..دێم "







لینۆ تەنها بیری لە قسەکانی باوکی یۆجی دەکردەوە و زیاتر خەمی دەخوارد .. دڵی تەنگ بوو بەوەی کە یۆجی سەرزەنشت دەکرێت تەنها لەبەر پەیوەندیەکانی بانگچان ..

" ک.. کوا کچەکەم ؟؟ هـ..هاتە دەرەوە ؟ "
باوکی بە خەمباری و هەناسە برکێوە وتی .

" نا.. لە ژوورەوەیە "
لینۆ بە خەمباری وتی .

" ی..یۆجییی کوا یۆجییی "
بانگچان بە هاوارەوە هات .

" ئارامبە کوڕەکەم "
باوکی یۆجی وتی .
" ئەو باش دەبێت "

" من بێ یۆجی ناژیم "
بانگچان وتی و فرمێسک لە چاوی هات .

" کورەکەم مەگری "
باوکی یۆجی وتی و بانگچانی لە باوەشکرد .



.................


𝖨 𝖣𝗂𝖽𝗇'𝗍 𝖣𝖾𝗌𝖾𝗋𝗏𝖾 𝖳𝗁𝖺𝗍 ⁂ ~ ᵇᵃⁿᵍᶜʰᵃⁿ  ✔️Where stories live. Discover now