𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖤𝗂𝗀𝗁𝗍𝖾𝖾𝗇 ⁂

301 55 54
                                    














• بەیانی •

یۆجی چاوەکانی کردەوە بینی لە ژوورەکەیەتی و کەسی لێ نییە .. سەیرێکی مۆبایلەکەی کرد بینی لینۆ نامەی ناردووە .

لینۆ لە نامەکە : یۆجیاا بە باشی دەرمانەکانت بخۆ .. ببورە نەمتوانی لە لات بم .. ئاگات لە خۆت بێ و مەیە کار .. خۆشمدەوێیی بچکۆڵی ئۆپاا .♡︎

یۆجی زەردەخەنەیەکی کرد بە بینینی نامەکە .

دواییش هەستایەوە و رۆشتە دەر .. بینی چان وەک هەموو جار دانیشتووە وەک ئەوەی کۆمپانیا هەر بوونی نەبێت .

رۆشتە چێشتخانەکە .. چانیش بە دوای دا رۆشت .

" دوێنێ چی رویدا ؟ "
بانگچان وتی و سەیری برینەکانی روخساری یۆجی کرد .

" خۆشەویستەکەت وای لێ بەسەر هێنام "
یۆجی وتی .

" واوو .. بۆ ؟ "
چان وتی .

" ئێ خۆ پێشت بڵێم باوەر ناکەی "
یۆجی بە بێزاری وتی و ئاوی خواردەوە .

" پێم بڵێ باوەر دەکەم "
چان وتی .

" هارین تۆی خۆشناوێ "
یۆجی وتی و ئاوەکەی خستەوە ناو بەفرگرەکە .
" تەنها لەبەر پارەکانت لەگەڵــ ... "

نەیتوانی قسەکەی تەواو بکا بەهۆی ئەو شەقەی لە لایەن چانەوە بەری کەوت بۆ روخساری .

" گوێم لە قسەی وا نەبێت تێدەگەی ؟؟ "
چان بە تورەیی وتی .
" دەتکوژم "

" دەی بمکوژە "
یۆجی بە گاڵتە پێکردنەوە وتی و قژی لەسەر روخساری لادا .
" دەیبینیتەوە کە چیت بەسەردێ بۆخۆو باوەر مەکە "

یۆجی بە بێزاری وتی و رۆشتە سەر کار . 



................





" ئۆپا هەموو شت تەواوە ؟ "
یۆجی وتی .

" بێگومان سەرکەوتوو دەبین "
لینۆ بە زەردەخەنەوە وتی .
" ئەوە نەموت نەیەی ؟ "

" چیبکەم ئۆپا لە روخساری ئەو گەمژەیەی ماڵ کارەکە سەد قات باشترە . "
یۆجی وتی .

" همم باشەە بەس خۆت ماندوو مەکە "
لینۆ وتی .

" خەمت نەبێ سوپاسس ئۆپاا "
یۆجی بە زەردەخەنەوە وتی .

" شایەنی نییە کیوتیی"
لینۆ وتی و دەستی بە سەری یۆجی دا هێنا و قژی تێکدا .

𝖨 𝖣𝗂𝖽𝗇'𝗍 𝖣𝖾𝗌𝖾𝗋𝗏𝖾 𝖳𝗁𝖺𝗍 ⁂ ~ ᵇᵃⁿᵍᶜʰᵃⁿ  ✔️Where stories live. Discover now