" بۆچی؟؟ "
لینۆ وتی
" نەکا تۆ ... "یۆجی فرمێسکێک لە چاوی هات .
" ئەو نەفرەتیەت خۆشبوێ؟ "
لینۆ وتی .یۆجی فرمێسکی زیاتر هاتنە خوارەوە.
" بـ .. بەڵام بۆچی خۆشتدەوێ ؟ "
لینۆ بە شۆک و خەمەوە وتی .
" ئەو خیانەتکاری نەفرەتیە "' نازانم ئۆپا نازانم "
یۆجی وتی .
" بە نەفرەتبم "یۆجی دەستی کردە گریان ..
زۆر بە قوڵی و بە خراپی دەگریا ." هـ .. هێی یۆجیا .. "
لینۆ وتی و یۆجی لە باوەشکرد .
" مەگری .. ئەو شایەنی نییە "" من .. بۆ حاڵی خۆم دەگریم .. بۆ دڵە نەفرەتیەکەم "
یۆجی زیاتر گریا .لینۆ هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە ..
..........................
• دوای یەک مانگ •
ئێستا حاڵی یۆجی باشترە .. دەستی کردۆتەوە بە کار کردن .
چانیش بەردەوامە لەو خیانەت کردنە .
وە بە زۆر یۆجی رازی بووە کە لە هەمان ماڵ بژیت لەگەڵی .
ئێستا یۆجی و لینۆ بەیەکەوە لە پارکێک دانیشتوون .
" همم.. پرسیارێک ئۆپا "
یۆجی پرسی ." گیانی ئۆپا "
لینۆ وتی ." بۆچی خوشکەکەت بە من ناناسێنیت ؟ "
یۆجی وتی .
" دەمەوێ ببین بە هاورێ . "لینۆ رەنگی گۆرا و خەم دەم و چاوی داگرت .
" پێویست ناکا "
لینۆ وتی ." ئۆپا؟ شتێکی هەڵەم وتوە ؟ "
یۆجی بە خەمباری وتی .
" بۆچی روخسارت وایە ؟ "" همم.. پێت دەڵێم .. "
لینۆ وتی .
" هەستە با برۆین "" بۆ کوێ ؟؟ "
یۆجی پرسی ." لای خوشکەکەم .. بەیەکتان دەناسێنم "
لینۆ وتی .
" باسی تۆم بۆ کردووە ، بەڵام نەیبینیویت "" باشە .. "
یۆجی وتی .هەردوکیان بە ئۆتۆمبێل رۆیشتن ..
گەیشتنە شوێنێک .
" ئێرە ؟ "
یۆجی وتی .
" چیدەکەین لێرە ؟"
![](https://img.wattpad.com/cover/365082267-288-k775813.jpg)
YOU ARE READING
𝖨 𝖣𝗂𝖽𝗇'𝗍 𝖣𝖾𝗌𝖾𝗋𝗏𝖾 𝖳𝗁𝖺𝗍 ⁂ ~ ᵇᵃⁿᵍᶜʰᵃⁿ ✔️
Diversosکۆتایی هاتووە .... ژانەر : درامی - هەستبزوێن - رۆمانسی .🖤 " من شایەنی ئەوە نەبووم .. " " شایەنی ژیانێکی باشتر بووم .. " " شایەنی گرنگی پێدان بووم.. " " شایەنی خۆشویستن بووم.. " " شایەنی ئەو نەبووم .. " چیرۆکەکە فکرەی خۆمە و کۆپی نییە بۆیە تۆش...