𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖳𝗁𝗋𝖾𝖾 ⁂

327 56 4
                                    











دەستی چێریۆنگی گرت و رۆشتنە باخچەی کۆمپانیاکە .

" چێریۆنگا .. تۆ کارێکی زۆر باشت کردووە .. ماوەکی کەمە تۆ لەم کۆمپانیایەیت بەڵام لە زۆربەیان باشتریت .. زۆربەی زۆریان دیزاینەکانیان هەڵنەبژێردراوە .. تۆ یەکێکیت لە شازەکان .. تۆ زۆر باشیت.. نابێ بە قسەی ئەوان کۆڵ بدەیت "
یۆجی وتی و دەیەویست ئارامی بکاتەوە .

" بەراست؟ "
چێری وتی .

" بێگومان .. تۆ یەکێکی لە دیزاینەرە تایبەتەکان لای من . "
یۆجی زەردەخەنەیەکی بچوکی بۆ کرد و وتی .

" سوپاس .. زۆر سوپاس "
چێری بە چاوی پڕ فرمێسکەوە زەردەخەنەی کرد .

" دڵنیاشبە ئەوان سزای خۆیان وەردەگرن "
یۆجی وتی .

" پێویست ناکا .. "
چێری وتی

" پێویست دەکا .. پێویستە رێز لەیەکتر بگرن .. ئەوان زۆر ئەقڵ مناڵانین .. یانی خۆ لە قوتابخانە نین بۆ وادەکەن "
یۆجی وتی و هەردووکیان پێکەنین .

" بەهەرحاڵ ... سوپاس .. "
چێری وتی و زەردەخەنەی کرد .

" شایەنی نییە چێری "
یۆجی زەردەخەنەی کرد و وتی .

" ئەو نازناوەم بە دڵە خاتوو کیم "
زەردەخەنەی کرد .

" خاتوو کیم نا .. تەنها یۆجی "
یۆجی بە زەردەخەنەوە وتی .

" ب.. باشە ی..یۆجی "
چێری زەردەخەنەی کرد .

هەردووکیان زەردەخەنەیان کرد .





• ریکی نامەی نارد •

" سڵاو کچە جوان 😉"

" سڵاو کورە جوان 😏"
یۆجی وەڵامی دایەوە .

" چی هەیە ؟ "
ریکی وتی .

" هیچ یانی چی هەبێت ؟ "
یۆجی وەڵامی دایەوە .

" ئەمشەویش برۆین ؟ "
ریکی پرسی .

" هم.. نازانم .. "
یۆجی وتی .

" دەی با برۆین کچە جوان من دەتبەمە ژوان 😏 "
ریکی وتی .

" ببورە من خۆشەویستی ناکەم کورە جوان وەرە داوام "
یۆجی بە گاڵتەوە وتی .

" ئوپس 🫢 ئەمشەو بێم ؟ "
ریکی پرسی .

" بە دڵی خۆو "
یۆجی وتی .
" مردمم بۆ وا خۆمان جددی کردوەە 😂"

𝖨 𝖣𝗂𝖽𝗇'𝗍 𝖣𝖾𝗌𝖾𝗋𝗏𝖾 𝖳𝗁𝖺𝗍 ⁂ ~ ᵇᵃⁿᵍᶜʰᵃⁿ  ✔️Where stories live. Discover now