• ئەهاا جەژنانە کردم بە دوو پارت 🥹🤏🏻🩷 بزانە چۆنم بۆتان 😭 زۆر لەڤ یوو جەژنتان پیرۆزز گوڵەکانمم هەموو رۆژێکتان هەر جەژن و شادی بێتت😍💋 •" چان ؟ "
یۆجی بانگی کرد .
" بانگی منت کردبوو ؟ "" یەکەم جار چان نا بانگچان "
چان وتی .
" دووەمیش بەڵێ دەمەوێ قسەبکەین "" باشە لەسەر چی ؟ "
یۆجی پرسی ." با جیا بینەوە "
چان وتی ." چ.. چی ؟؟ ج.. جیابوونەوە ؟؟ "
یۆجی بە شۆکەوە وتی ." هەر وەک گوێت لێبوو دەمەوێ جیا ببمەوە "
چان وتی .
" لە سەرەتاوە تۆم نەدەویست "" ب.. بەڵام ئێمە .. منداڵێکمان هەیە "
یۆجی وتی .
" ناتوانم وا بەئاسانی .. جیا بوونەوە یارینییە "" وتم جیا دەبینەوە .. ئەوەش کۆتاییە "
چان وتی .
" هانی ش لای من دەبێ . "" چ.. چی؟؟ ن.. ناتوانی هانی ببەی "
یۆجی وتی .
" ئەو کچی منیشە "" همم.. باشە بیبە بەس دڵنیات دەکەمەوە دەیکوژم بیدۆزمەوە "
چان وتی دەیزانی هانی خاڵی لاوازی یۆجیە .
" خۆشت دەزانی گەر لە ئاسمانیش بن دەتاندۆزمەوە "" چ.. چۆن دەتوانی وابڵێیی هااا ؟؟ "
یۆجی بە تورەیی وتی .
" هانی کچتە "" دەزانم .. هەر بۆیە دەمەوێ لای من بێ و من شازادەکەم بەخێو دەکەم "
چان وتی .
" تۆش هەر چی دەکەی ئازادیت "• دوای دوو رۆژ •
ئێستا دایک و باوکی هەردوو لا ئەوە دەزانن ..
وتویانە بەیەکەوە ناگونجێین ..
بەڵام ئەوان رازی نین بەوە ئەوان بەیەکەوە منداڵێکیان هەیە ..
" شتێکی تر بکەن ، بۆ ماوەیەک بە جیا بژین و بیر بکەنەوە "
بانگ وتی .
" جیابوونەوە یاری نییە "لە کۆتاییدا هەموو بەمە رازیبوون ..
یۆجی زۆر خەمبار بوو .. چان هانی لەگەڵ خۆی دەبات .. هەرەشەی کردووە لە یۆجی ..
• دوای چوار ساڵ •
ئێستا یۆجی هەر لە ماڵەکەی خۆیانە .. هەموو کات پیشەی گریانە .. چوار ساڵە چان و هانی دەنگیان نییە .. هیچ هەواڵێکیان نییە .. هیچ شتێک نییە دەربارەیان ... تەنها ئەوەندە ئاگادارە لە دەرەوەی وڵاتن .
YOU ARE READING
𝖨 𝖣𝗂𝖽𝗇'𝗍 𝖣𝖾𝗌𝖾𝗋𝗏𝖾 𝖳𝗁𝖺𝗍 ⁂ ~ ᵇᵃⁿᵍᶜʰᵃⁿ ✔️
Randomکۆتایی هاتووە .... ژانەر : درامی - هەستبزوێن - رۆمانسی .🖤 " من شایەنی ئەوە نەبووم .. " " شایەنی ژیانێکی باشتر بووم .. " " شایەنی گرنگی پێدان بووم.. " " شایەنی خۆشویستن بووم.. " " شایەنی ئەو نەبووم .. " چیرۆکەکە فکرەی خۆمە و کۆپی نییە بۆیە تۆش...