" پێناسەی خۆشەویستی"

118 24 83
                                    



مینا : هانی خێرا وەرە ئێرە

رامکرد لەسەر پلیکانەکان بۆ خوارەوە لەکاتی گەڕان بەنێو مۆزەخانەکە

: چییە؟

مینا : بگرە ئەم قاوەیەم بۆت کڕی

: ئاا سوپاس.....

وەرمگرت لێی و بەهێواشی چێژم ئەبینی بە سەیرکردنی وێنە جیاوازەکان و قاوەکەی دەستم

: وابزانم تەواو بوو با بڕۆینە شوێنێکی تر

لە مۆزەخانە هاتینە دەرەوە و بەرەو بازاڕی کردن رۆیشتین
بێگومان بەدەم قسەکردن و گالتە کردن بەیەکەوە ئاگامان لە بەردەممان نەبوو

سەگێک بەخێرایی بەرەو ڕومان هات

خێرا رام کرد بەبێ ئەوەی بزانم کە مینام لەگەلە چونکە لە سەگ ئەترسم

لەناکاو بەر کەسێک کەوتم و ئەو کافێ یەی کە مابویەوە بەتەواوی ڕژا بە جلەکانیا بەلام من لە ترسی سەگەکە هێشتا بێئاگا بووم و خۆم توند لە باوەشی کەسەکە شاردەوە

سەگەکە گەیشتەوە من بەلام لەلای چەند پیاوێکەوە وەستا وەک بلێی خاوەنی بن

پیاوێک خێرا منی دورخستەوە لەو کەسەی کە خۆم پیا کێشابوو

پیاوەکە :  تۆ چ گەمژەیەکی بەم شێوەیە رائەکەی و ئاگاداری بەردەمت نیت؟... سەیرکە چیت کرد؟

سەیری جلی پیاوەکەی بەردەمم کرد بەتەواوی پیس بووە بە هۆی منەوە

: ببورە.... بەڕاستی مەبەستم ئەوە نەبوو

بەلام تاکو ئێستا روخساریم نەبینیوە چونکە چاوەکانم تەنها بەرامبەر سینگی بوو بەهۆی بەرزی بەڵایەوە
خێرا کلێنسێکم دەرهێنا لەنێو جانتاکەم هەرچەندە بێسوودە بەلام لای کەم هەول ئەدەم هەلەکەم چاک بکەمەوە

بەلام پێش ئەوەی بهێلێت دەستی لێدەم دەستمی گرت و دەوری خستەوە

? : کێشە نییە

سەرم بەرز کردەوە لەکاتێکدا سەیری ناو چاوی یەکترمان ئەکرد......تەواو نوقمی چاوە ڕەشەکانی بووبووم و لەشوێنی خۆم ڕەق بوبوم

پیاوەکە : گەورەم.....ئەتەوێت چی لێبکەین؟

? : گوتم کێشە نییە.....با بڕۆین

ڕۆیشت و ئیهمالی کردم وەک ئەوەی ئەسلەن نەبووبم لەبەردەمی بەلام من تاکو ئێستاش لەنێو چاوەکانیا گیر خواردووە

مینا : هێی گەمژە!؟

دەستی بەبەر چاوەکانما دێنا

مینا : چییە بۆوا پەشۆکاوی؟

: ئەو پیاوەی تازەت بینی؟

مینا : ئەوەی جلەکەیت پیس کرد.... بێگومان زۆر قۆز بوو

خۆشەویستی مەترسیدار  (gunwook) Where stories live. Discover now