گۆنوک : ئێستا بگەرێوە.... نا خۆم لەگەلت دێم
:نا پێویست ناکا
گۆنوک : نەخێر.... نامەوێ بکەوێتە مەترسیەوە
ڕازی بووم بەوەی لەگەلم بێت و لە ژورەکەی چوینە دەرەوە
ئەو لەپێش منەوە دەڕۆشت تاکو ئاگاداری هەموو لایەک بێت نەوەک کەسێک هەبێت لە ڕاڕەوەکە
بەهێواشی لە قادرمەکان هاتینە خوارەوە هەموو شتێک ئارام بوو
تا لەناکاو
? : ئەبینم میوانمان هەیە
هەردوکمان بۆ ساتێک وشک بوین
سەیری منی کرد و چاوی پڕ لە ترسی لێم بڕی
گۆنوک : ڕاکە هەر ئێستا
ئەوەم کرد کە گوتی.... چونکە ئەزانم مانەوەم لەوێ یاخود رەتکردنەوەی قسەکەی شتەکان ئالۆزتر ئەکات
تا توانیم رامکرد بۆ ئەو شوێنە نهێنیەی کە بەڕێوبەر پێی وتبووم گەشتمە دەرەوە
هەولمدا مینا بدۆزمەوە بەلام نەبوو
چومە دەرەوەی باخچەکە و دور کەوتمەوە
چونکە وا بڕیار بوو گەر هەست بە مەترسی کرا ئەو بڕواتە دەرەوە و لە لای دارێک چاوەڕێم بکات کە لەسەر شەقامەکەیەمۆبایلەکەم دەرکرد و پەیوەندیم پێیەوە کرد
ولامی نەبوو
چۆن ئەبێت؟! مینا لەکوێی ئێستا؟!
دووبارە تەلەفونم بۆی کردەوە
? : سلاو خاتوونی جوان!
دەنگی ریکی بوو..... یەکسەر دڵم خورپەی کرد و بە خێرای لێی ئەدا....گەر ئەو پەیوەندییەکەی هەلگرتووە واتە مینا....
: مینا لەکوێیە؟
ریکی : میوانی منە.... بەداخەوە وەک تۆ سەرنجڕاکێش نییە بەلام هەر جوانە
: ئەتەوێت چی بکەیت؟!
ریکی : بیرتە چیم پێت وت؟!
: واز لە مینا بێنە ئەو هیچ تاوانێکی نییە
ریکی : گەر ئەتەوێ هاوڕێکەت رزگار بکەیت وەرە و خۆت بەدەستەوە بدە
: تەنها ئەوکاتەی کە مینا ئەبینم بڕوات لەبەر چاوەکانم
ریکی : چی گەر تۆش رۆشتی لەگەلی؟ ئەزانی چی ڕووئەدات وایە؟
: تۆ ناتەوێت من بگریت؟ کەوایە ئازادی بکە و من ئەگەرێمەوە
ریکی : هەرچی تۆ بلێی خانمەکەم
پێکەنی...دایخست.... بەسەرما
چاوەڕێ بووم تاکو مینا بگات
لەدوورەوە بینیم بەرا کردنەوە بەرەو لام دێت
YOU ARE READING
خۆشەویستی مەترسیدار (gunwook)
Fantasy"بەدوای خۆشەویستیەوە نەبووم بەلام تۆم دۆزیەوە چەندەها چاوم بینیوە بەلام تەنها لەوانەی تۆدا خۆم ونکردووە " دەستپێک :13 . 4. 2024 تەوابوون :...............