" برین "

58 19 11
                                    

: خێراکە مینا دوا ئەکەوین بۆ سەرکار

مینا : هێشتا خەوم دێت

بەتانیەکەیم راکێشا

: گەر هەلنەستی جیتدێلم

بە مۆنی هەلسا یەوە و چویە گەرماو

لەکاتێکدا من خەریکی رێکخستنی قژم بووم
من و مینا بەیەکەوە لە هۆتێلێکی گەورە کاردەکەین
بێگومان بەناوبانگترین هۆتێلی شارەکەیە....وە چەندان کەسی بەناوبانگی جیهان دێن بۆ مانەوە لە هۆتێلە بەهۆی ناوبانگەکەی و شاهانەییەوە

بەڕێکەوتین بۆ سەرکار... خێرا چوینە شوێنی خۆمان کاری مینا کارمەندە لە بەشی پێشوازی و کاری منیش خزمەتکردنی میوانەکانە لە بەشی تایبەتی
بەهۆی زیرەکیمەوە توانیم بگوازمەوە بۆ ئەم پلە تایبەتە کە میوانە شاهانەکان خزمەت بکەم... بێگومان چێژ بەخشە چونکە دەبینیت کە کێ ئەوەندە دەولەمەندە ببێتە ئێرە

? : هێی هانیی خێرا وەرە ئێرە

خاتوو سۆنگ بەڕێوبەری منە لەم بەشە ئەو زۆر میهرەبانە لەگەل کارمەندەکانی

: فەرموو

خ. سۆنگ : هەوالم پێدرا ئەمڕۆ میوانێکی تایبەت دێت وە هەموو شوێنەکەی گرتووە بۆیە ئامادەکاری بکە لە ژوورە گەورەکە بۆی ئەبێت هەموو شتێک ڕێک و پێک بێت

: هەموو شوێنەکە؟! دەبێت شازادەیەک بێت و نەیەوێت کەس بیبینێت!

خ. سۆنگ : میوانێکی تایبەتی بەڕێز هواننە بێگومان لەوەیە وابێت دەی خێراکە بڕۆ

تاکو ئێستا هیچ کەسێک بەتەنها ئەم بەشەی نەگرتووە تەنانەت شازادەیەکیش کەوایە لەوەیە ئەمەیان پاشا بێت یان چی؟! بەهەرحال خەریکی کاری خۆم بووم وەک هەموو جارێک

بێگومان هەموو ڕۆژێک کەرەستەکانی ژوورەکان دەگۆڕدرێت و جێگاکەش چادەکرێت جیا لەوەی هەموو شتێکی نوێی بۆ دادەنرێت

بێگومان من دلخوازترینی خاتوو سۆنگ و بەڕێز هواننم کە خاوەنی هۆتێلەکە یە چونکە هەر کەسێک هاتبێت بۆ هۆتێلەکە و لەهەر بەشێک بوبێتم بەردەوام میوانەکان ستایش دەکرام وە زۆربەی کات لێرە من وەک کارمەندی تایبەت بۆ میوان هەلئەبژێردرێم کە خزمەتی میوانە تایبەتەکە ئەکات تاکو لێرە ئەڕوات وە لەبەر ئەوەش بێگومان دەبێت لێرە بمێنمەوە گەر ئەمجارەش هەلبژێردرێم....بەئەگەری زۆر ئەمجارەش منم چونکە خاتوو سۆنگ گوتی کە میوانێکی تایبەتی بەڕێز هواننە....دەبێت باشترینی خۆم ئەنجام بدەم بۆ رازیکردنی میوانەکە و ستایش کردنم ئەوکات بەخششێکی گەورە دەکرێم لەلایەن بەڕێز هواننەوە

نزیکەی 3 کاتژمێر و نیوم پێچوو تاکو هەموو شتێکی ئێرەم گۆڕی و رێکمخست زۆر ماندوو بووم چومە سەر قەنەفەکە دانیشتم لە ژوورە گەورەکە

بەڕێز هوان : فەرموو کوڕم ئێرەم بۆت ئامادەکردووە

خێرا هەلسانەوە کە گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگا بوو

خۆشەویستی مەترسیدار  (gunwook) Where stories live. Discover now