" بیرکردنەوە "

23 6 2
                                    



گەشتمە مالەوە ڕێم کرد بۆلای قەنەفەکان و دانیشتم
بۆ ماوەیەک ئاوا بەبێدەنگی دانیشتم و بیرم دەکردەوە لەهەموو ئەو کێشانەی ئەم ماوەیە ڕویداوە....و بەدوای وەلامێکی تەواو دەگەڕام بۆی

ئاخۆ بۆچی من ئەو کوڕەم بینی؟
بۆچی دلتەنگی بووم؟!
بۆچی ویستم یارمەتی دەم؟
وە لەکۆتایدا؟
بۆچی خۆشمویست؟
چ شتێک لەو ئەوەندە تایبەت بوو لەلام تا من ئاشقی بم.. و بمەوێت بەدەستی بێنم؟
ئەم پرسیارانە چواردەوریان گرتبووم کە نەمدەتوانی هیچ وەلامێک بدۆزمەوە بۆیان

ئێستاش نازانم... بۆچی ئەمەوێت بەدوای بگەڕێم؟ بۆچی بیدۆزمەوە؟!
هەر بەڕاستی ئەو پێویستی بەمنە؟!

پەیوەندیەکم بۆ هات

هانبین : هانی ئەوە شێت بویت تۆ؟ چەند سالە لێرە کار ئەکەیت وا بەئاسانی ئێرە جێدێلیت؟

: هانبین...شتانێک هەیە دلت ئەیەوێت ناتوانیت رێگریان لێبکەیت!

هانبین : ئەو کورەیە وایە؟!

: رەنگە لەبەر ئەوە بێت کە من گیرۆدەی بوومە

هانبین : بەلام چی دەربارەی کارەکەت واز هێنان چیت پێ ئەدات؟

: کات... تاکو بەدوای بگەڕێم!

هانبین : بەڕاستی ئەوە ئەکەیت؟!

: بێگومان....

هانبین :............

: چی بوو؟

هانبین :هیچ... تەنها بۆ ساتێک دڕکم بەوە کرد کە تۆم لەدەستدا

: ببورە... بەلام من شوێن دلم ئەکەوم

هانبین : چی دەربارەی من؟!

: من زوو پێتم وت کە هیچ ئەگەرێک نییە

هانبین : بەلام ئەو کوڕە  تۆی بەجێهێشت؟

: هانبین... من شتانێک ئەزانم کە تۆ نایزانیت.....

هانبین :باشە.... کەوایە بەهیوای بەدوا گەڕانێکی باش....

: سوپاس

پەیوەندییەکەی داخست....
ئەتوانم بلێم تا ئاستێک هەست بەو ئەکەم چونکە وەک ئەوەیە خۆشم لەو حالەیا بم کە ئەوەی خۆشم دەوێت خەریکە لەدەستم دەچێت... یاخود لەدەستم چووە!

بەلام با ڕاستی بکەینەوە.... لەو بابەتە لە مینا زیرەکتر نادۆزمەوە
ئەبێت چاوەڕێی بکەم......
وە داوا لە بەڕێوبەر بکەم کە هیچ نەبێت هەندێک زانیاری کەمم پێبدات

نامەم بۆی نارد و داوام لێی کرد و بابەتەکەم بۆی شیکردەوە
بەلام تەنها سەیری کرد.....!
هەر ئەوەندە؟

بەهەرحاڵ دووبارە چاوەڕێی مینا ئەکەم



کاتی نیوەڕۆ *

لە رێستۆرانتێک نزیک مالەوە چاوەڕوانی مینا بووم تاکو بگات

مینا : هانیییی

خێرا بەرەو لام ڕایکرد و دانیشت لەسەر کورسیەکە

هانی : باش بوو هاتیت گەر نا دلم ئەتەقی

مینا : بوەستە سەرەتا سلاو

هانی : بەلێ سلاو.... ئێستا هیچت دەستکەوت؟!

مینا : بەداخەوە هیچ شتێک نەبوو لە لیستەکە

هانی :  نامەم بۆ بەرێوبەریش نارد ولامی نەبوو

مینا : باشە با سەرەتا شتێکت پێ بلێم

خۆی رێکخست

چاوەڕێی بووم قسەکەی بکات

مینا : منیش دەستم لەکار کێشایەوە

هانی : چییی؟ تۆ بۆ چیی؟

مینا : بێگومان هاوڕێکەم گرینگترە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەم

هانی : زۆر گەمژەیت مینااا

مینا : وەکو تۆ نیم....خاتوونی ئاشق

هانی : بەسیکە با شتێک داوا بکەین

خواردنمان داوا کرد و خەریکی خواردنی بووین

لەناکاو نامەیەکم پێ گەشت لەلایەن بەرێوبەرەوە

*بەڕێوبەر.......


شۆک بووم بەوەی خوێندمەوە و چاوەڕێ نەبوم هەموو ئەمانە ببێت!

مینا خێرا مۆبایلەکەی لێم وەرگرت و خوێندیەوە

هەردوکمان بە سەرسوڕمانەوە سەیری یەکترمان دەکرد
وەک بلێی بەتەواوی بردبێت مانەوە








خۆشەویستی مەترسیدار  (gunwook) Where stories live. Discover now