" بکوژ "

25 9 3
                                    

ئێوارە هات و خەریکی ڕازاندنەوەی مێزەکە بووم تا گۆنوک گەڕایەوە

خەندەیەکی کرد و بەهەمان شێوە ولامیم دایەوە

داوای کرد دەستێک جلی بۆ ببەمە گەرماوەکە و وام کرد

هەستم کرد شتێک نامۆیە بەلام ناتوانم یەکسەر بپرسم

چومە دەرەوە لە گەرماوەکە و چاوەڕوان بووم

هاتەدەرەوە و بۆلای مێزەکە هات

دەستی کرد بە خواردن ئەتوانم تێبینی بکەم کەمێک قۆلی چەپی بەهێواشی ئەجولێنێت وەک ئەوەی ئاگادار بێت کە ئازاری پێ نەگات

: ئەمڕۆ چۆن بوو؟

گۆنوک : وەک هەموو ڕۆژێکی ئاسایی بوو

: هیچ شتێک نەگۆڕاوە؟

گۆنوک : با... بەلام بەرەو خراپتر

کەمێک وەستام لە بیرکردنەوەکانم.... ئەتوانم هەست بە ماندووی ئەو بکەم لە ئێستایا

گۆنوک : سوپاس بۆ خواردنەکە
هەلسا و ڕۆشت لەسەر قەنەفەکە و دانیشت

کێشەی چییە؟ بەیانی زۆر بەخێرای هەلسا لەگەل گەشتنی ریکی و ئێستاش کەمێکی خوارد

بە پەلە مێزەکەم پاک کردەوە و چوومە لای

:گۆنوک!

خەریکی مۆبایلەکەی بوو 

گۆنوک : لەدەرەوە خواردنم خواردبوو بۆیە پێم نەخورا

بەلام ئەوە نەبوو کە ئەم پرسی

دانیشتم لەلای

بەهێواشی و بە نیگەرانیەوە  چرپاندم :باشیت؟

مۆبایلەکەی دانا و سەیری چاوەکانمی کرد بۆ چەند چرکەیەک بێدەنگی هەردوکمانی داگرت

گۆنوک : نیگەرانی منیت؟

: کە ئەلێی رۆژەکانت بەرەو خراپتر ئەڕوات بێگومان

گۆنوک : من باشم....

بەلام چاوەکانی وانالێن لەکاتێکدا ئەبینم...لەچاوەکانیدا بانگم ئەکەن و داوای ڕزگاربوون ئەکەن...نیگەرانە و هەزارەها کێشە دەوریان داوە کە ئەیەوێت لێی دەرباز بێت... یاخود بلێین سەری لێ شێواوە لەوەی کە چۆن تووشی ئەم گێژەڵوکەیە بووە

: گۆنوک...

پێش ئەوەی بمەوێت قسە بکەم.... لەباوەشی گرتم

گۆنوک : ئەتوانی ئاوا بمێنیتەوە تکایە؟

هیچم نەگووت چونکە نەم ئەزانی چۆن ولامی بدەمەوە تەنها لە باوەشم گرتەوە

دووبارە بێدەنگی...چەندە شەرمەزارانەیە هەردوولا کە ئەمانەوێت بەیەکەوە بین بەلام هێشتا هەر بێگانەیەکین بۆیەکتر

گۆنوک : بەلێنم پێ ئەدەیت؟

:بۆچی شتێک؟

گۆنوک : ئەگەر ڕۆژێکی خراپم هەبوو لە باوەشم بگریت؟

خۆشەویستی مەترسیدار  (gunwook) Where stories live. Discover now