" لەلام بە... "

33 9 2
                                    

گۆنوک : گەر وامنەگوتبا ئەو گەمژەیە هەرزوو تۆی ئەبرد و ئەیکوشتیت

: کەواتە چی بۆچی منت پاراست؟

گۆنوک : چونکە نامەوێت ئازارت پێ بگات...تەنها لەبەر ئەوەی منت خۆش ئەوێت
وای وت بەدەم گریانەوە

دانیشتم بەرامبەری

: گۆنوک راستیەکانم پێ بلێ...بەراستی تۆ کێیت؟!

سەری لەقاند بەمانای نەخێر
گۆنوک : گەر ڕاستیەکانت پێ بلێم ڕقت لێم ئەبێتەوە

: کەوایە تەنها پێم بلێ... ئەتەوێت من لەلات بم؟!

بەچاوی پڕەوە سەیری کردم
گۆنوک :  ئەتوانیت؟! تکایە!

لە باوەشم گرت
: گەر تۆ بتەوێت هەمیشە لەلات ئەبم...وە هەرگیز رقم لێت نابێت گرنگ نییە چیی ئەبێت

توندتر منی لەباوەش گرتەوە و ئەگریا

وەک ئەوەی بۆی چووم ناچار کراوە بەشێوازێک بژیێت کە نایەوێت

ئەو شەوە لەلای من مایەوە

بەیانی هات و وەک هەمو ڕۆژێکی ئاسایی هەلسام مێزی بەیانیم ئامادە کرد

ئەو پێش من هەلسابوو گەرابویەوە ژورەکەی بۆ گەرماو کردن

هاتە دەرەوە و یەکسەر هات دانیشت

خێرا چووم خاولیەکم هێناو قژیم وشک کردەوە

گۆنوک : سوپاس

خەندەیەکم کرد

دەرگاکە کرایەوە و ریکی هاتە ژورەوە

کە منی بینی لەوێ وەستاوم خەندەیەک کرد و بەرەو لای من هات

ریکی : بەیانیت باش خانمی بچوک

: بەیانی تۆش باش.... ئەتەوێت شتێکتان بۆ بێنم؟

گۆنوک :نەخێر پێویست ناکا ئێستا ئەڕۆین

هەلسا لەسەر خواردنەکەی کە تازە دەستی بۆ بردبوو بەجێی هێشت
و ڕۆشت خۆی بگۆڕێت

شتەکانم کۆکردەوە

هەستم بە نزیکبونەوەی قاچەکانی ریکی ئەکرد بۆ لای من

ڕیکی :........................

سەیری چاوەکانیم کرد و خەندەیەکم کرد بەبێ وتنی هیچ شتێک

بەهەمان شێوە ئەویش خەندەیەکی کرد و چویە دەرەوە

دوای کۆکردنەوەی شتەکان چاوەڕێ بووم گۆنوک بێتە دەرەوە
بەلام لەلایەکی تریش قسەکانی ریکی...!

بەرەو لای دەرگاکە رۆیشتم و لە دەرگام دا

: گۆنوک... ئەو ڕۆیشت

خێرا دەرگاکە کرایەوە

دەستمی راکێشا بۆ ژورەوە

گۆنوک : خێرا ریباتێکم بۆ هەلبژێرە

پێم سەیر بوو کە ئاوا منی ڕاکێشا چاوەڕێی شتێکی گەورە تر بووم پێم بلێ
بۆیە کەمێک پێکەنیم

گۆنوک :چیبوو؟

:هیچ شتێک

ریباتێکم هەلگرت و بۆیم چاککرد

: ئێستا ئامادەیت

گۆنوک : کەوایە من ئەڕۆم

:گۆنوک...

وەستا و بەبێدەنگی سەیری کردم

: ئاگاداری خۆت بە

خەندەیەکی کرد و گەڕایەوە لەباوەشی گرتم

گۆنوک : نیگەران مەبە

دواتر ژورەکەی جێهێشت.... لەکاتێکدا ئەوەی دەمویست نەمتوانی پێی بلێم....
پێویستە شتێک بکەم....

تەواوی ڕۆژەکە ئاوا مامەوە و بیرم لە قسەکەی ریکی دەکردەوە... و چەند پرسیارێکی گرنگم هەبوو تاکو لە گۆنوکی بکەم

خۆشەویستی مەترسیدار  (gunwook) Where stories live. Discover now