15 ꨄ

668 126 569
                                    












Start ꨄ










POV SHELA :-

بەدیار دراماکەوە خەوم لێکەوتبوو، بەڵام ڕاچلەکیم لەگەڵ دەنگی زەنگی دەرگاکە، دەستەکانم بەرز کردەوە و پشتم ڕاکشاند بۆ ئەوەی جەستەم ئاسودە بکەم

هەستامەوە و دەرگاکەم کردەوە، چاوەکانم زۆر خەواڵوو بوون، تۆزێک چاوم خوراند و سەیری میوانە بێزارکەرەکەم کرد، دڵم خورپەیەکی کرد بە بینی ڕوخساری

زەردەخەنەیەکی کرد و باوەشی پێداکردم، بیری بۆنیم کردبوو، بیری باوەشە گەرمەکەیم کردبوو، ئەمڕۆ هیچ لەباوەشم نەگرتووە، ماچم نەکردوە و بۆنم نەکردووە


جۆنگکووک :
تاقانـــەکەم.... فریشتەکـــەم... من بیرتم کردبوو... دەی شێـــل وەرە با بگەڕێینەوە ماڵەوە، ئەزانم کە شەرمم لێ ئەکەیتەوە دەی من هەموو قسەکانت لەبیر ئەکەم با بگەڕێینەوە

دەستی گرتم و ویستی بەدوای خۆیدا ڕامبکێشێت، بەڵام من ڕووم گرژ کرد و بە توندی دەستم لە دەستی دەرهێنا، بە بێ هیواییەوە ڕووی سوڕاند


بەم شێوەیە سەیرم مەکە جۆنگکووک من بەرگە ناگرم.... لێت ئەپاڕێمەوە بڕۆ


شێل :
چـــۆن شەرم ناکەیتـــەوە دێیتە ماڵـــەکەم...


جۆنگکووک :
ئێرە ماڵی تۆ نـــییە... ماڵی تۆ لەلای منە... ماڵی تۆ باوەشی منە... دەی کەلوپەلەکانت بێنە و با بڕۆین شێل..



شێل :
ڕقم لـــێتە... لێرە بڕۆ نامەوێت بتـــبینم!!!


بۆ یەکەم جار کە ببینم چاوەکانی جۆنگکووک فرمێسکیان دروست کرد، وامزانی کە ڕێگای دەرچوونی فرمێسکەکانی گیراوە و ناتوانێت فرمێسک دروست کات

خراپ و شێت - J.JK✔️Where stories live. Discover now