19 ꨄ

722 129 119
                                    












START...










ماوەی هەفتەیەک تێپەڕی، شێل تەندروستی باشتر بووە لەڕووی جەستەیەوە، بەڵام ناخی خۆی ئەخواتەوە... ماوەی ١٠ ڕۆژە دڵبەرەکەی نەبینیوە... ڕوحی ئازاری هەیە

وەک ئەوەی شتێکی گرنگی ژیانی لێ ون بوبێت... وەک ئەوەی دڵی لێ ون بوبێت... هێشتا بڕوای بەوە نەهێناوە کە جۆنگکووک مردووە...

تەرمێکیان ناشتووە بە ناوی جیۆن جۆنگکووک... بەڵام ئەو هێشتا بڕوای وایە کە جۆنگکووکەکەی زیندووە، هێشتا بە خەیاڵی ئەوەوە شەوان ئەخەوێت کە سبەی هەستا جۆنگکووک لە تەنیشتی ببینێت و بەیانی باشی لێبکات

هێشتا بە خەیاڵی ئەوەوە ئەژیت کە لەگەڵ جۆنگکووکەکەی منداڵە بچووکەکەی گەورە ئەکەن... ناوی لێ ئەنێن و شەوان لەنێوان خۆیان ئەیخەوێنن

هێشتا بە خەیاڵی ئەوەوەیە کە چەندین کوڕ و کچی تری ئەبێت کە جۆنگکووک... پێکەوە چەندین منداڵ دروست ئەکەن... خۆشەویستی زیاد ئەکەن لە نێوانیان

ناوی جۆنگکووک لەسەر زمانی شێل لاناچێت، ورێنە ئەکات و بەردەوام ئەیبینێت... جیمین دڵگڕانە بۆی وا ئەزابێت کە توشی نەخۆشی دەروونی بووە

هەرخۆی هەرکەسێک بیبینێت ئەڵێت کە ئەمە شێتە... وەکو شێتەکان قژی شێواوە و ژێر چاوەکانی ڕەش بووە... جەستەی سپی هەڵگەراوە و تەواو بێ هێز بووە... لێوەکانی تەقیون و خوێنیان لێدێت... وەکو مردوویەکی جوڵاوی لێهاتووە

پزیشکەکان بە جیمینیان وت ئەتوانێت بڕواتە ماڵەوە، بەڵام پێویستە کەسێک بەردەوام ئاگەداری بێت... لەبەر ئەم شۆکبوونە و دڵگرانییەی ئەگەری زۆرە دوبارە توشی جەلدە بێتەوە


جیمین بە دڵگرانییەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند و لەوێ ڕۆشتە دەرەوە، بەرەو ژووری خوشکە تاقانەکەی بەڕێ کەوت،




جیمین پێی وابوو ئەتوانێت بە پارەکانی هەموو خۆشییەک بۆ خوشکەکەی دابین بکات، بەڵام ئێستا پارەکانی بێسودن... ئەو تەنانەت ناتوانێت جۆنگکووکی بۆ بهێنێت




جیمین :
من بێ سوودم.... تــــەنانەت ناتوانم دڵخۆشت بکەم... مـــن شایەنی هـــیچ شتـــێک نیم... بمبورە شـــێل




دەرگای ژوورەکەی کردەوە، وەک هەموو کات شێل یان خەوتووە یان لەسەر جێگاکەی دانیشتووە و خەیاڵی ڕۆشتووە... ئێستاش دانیشتووە پشتی لە جیمینە و خەیاڵی ڕۆشتووە

خراپ و شێت - J.JK✔️Where stories live. Discover now