6 ꨄ

1K 169 378
                                    




7:00 A.M


بۆنی خواردنە خۆشەکە هەموانی ڕاکێشایە خوارەوە ، جیمین و جۆنگکووک پێکەوە هاتن لەدواشیانەوە تایهیۆنگ و یوبین لەدوایەوە ڕێی ئەکرد و هەر قسەی بۆ ئەکرد

بە ڕوخساری تایهیۆنگدا دیار بوو چەند بێزارە لە یوبین ، شێل خەریکی تێکردنی چا بوو جیمین و جۆنگکووک دانیشتن دەستیان بە سکیانا ئەهێنا و لێویان ئەلێسایەوە و سەیری خواردنەکەیان دەکرد



جۆنگکووک:
ماوەی ٨ ساڵە لەم ماڵە ئەژیم خواردنی لەو شێوەیە خۆشم نەخواردووە تەنانەت خواردنەکانی خۆشم


پارویەک نانی پڕ هێلکە کردو خواردی ، شێل زەردەخەنەیەکی شەرمنی کرد و کوڵمەکانی سوور هەڵگەڕان ، لە هەمان کاتتدا جیمین تامی ئەو کێکە قاوەیەی دەکرد کە شێل دروستی کردبوو



جیمین-:
بێگومان ئەوانە خواردنەکانی خوشکە تاقانەکەی منە ، ماندو نەبیت شێل بەڕاستی ڕێک تامی خواردنەکانی دایکم ئەدەن




پەنجەی بۆ شێل بەرز کردەوە وەک <👌🏻> بەردەوام بوو لە خواردن ، لە هەمان کاتتدا تایهیۆنگ بە بێزەوە سەیری خواردنەکانی دەکرد و وتی " پێم وانییە بەو شێوەیە بێت کە باسی دەکەن ، خواردنەکانی خۆشەویستەکەم لە هەموو خواردنێک تایبەتترن "



شێل بە بێزارییەوە چاوی لێ سوڕاند ، وە جۆنگکووک بە بێزەوە سەیری تایهیۆنگی کرد و وتی " تامی گۆشتە سوتاوەکەی هێشتا لەناو دەممایە ، مانگێک پێش ئێستا داوەتی کردین و هەفتەیەک لەسەر جێگای خستین بەهۆی خواردنە ناخۆشەکانییەوە "





جیمین و شێل دایان لە قاقای پێکەنین و تایهیۆنگیش بە بێزارییەوە سەیری دەکردن و دەستی کرد بە نانخواردن ، دەیزانی لەگەڵ جۆنگکووک پێی ناکرێت ، وە ڕاستە خواردنەکانی خراپ و تامیان ناخۆش بوو ، بەڵام بەلای تایهیۆنگەوە خۆشترین
خواردنەکانی جیهان بوون


شێل سەیری یوبینی کرد کە بە نیگەرانییەوە سەیری تایهیۆنگی دەکرد ، نیگاکانی لەسەر ڕوخساری تایهیۆنگ وەستابوون ، بەرە بەرە چاوەکانی پڕ فرمێسک ئەبوون

خراپ و شێت - J.JK✔️Where stories live. Discover now