ڤۆت لەبیر مەکەن🌷....
" بە هێواشی تاقانەکەم "
قۆڵی لەژێر باڵی دانابوو، بەڵام هێشتا ئەترسا لەوەی برینەکەی بکولێتەوە، لەسەر جێگاکەی پاڵی خست
شێل :
جۆنگکووک، من هێشتا کچەکەمانم نەبینیوە... تکایە بڕۆ و بیهێنە ئێرەجۆنگکووک :
دەمێکە بە پەرستارێکم وت کچەکەمان بهێنێتە ئێرە، نیگەران مەبە ئێستا شازادەکەمان دێت.دەرگاکە کرایەوە، شێل سەیری ئاراستەی دەرگاکەی کرد، پەستارێکی بینی لەگەڵ کۆرپەیەکی بچکۆلە لەنێو باوەشی، ئەو زۆر بچووک بوو
" شازادە هاروهاجەکەمان هات"
بە زەردەخەنەوە ئەوی دایە دەست شێلا، شێل هەستێکی سەیری هەبوو، ئەمە هەستی دایکایەتی بوو، لوتی خستە نێو ملی منداڵەکەی، پڕ بە سنگی بۆنی هەڵمژی
شێلا :
هایرین؟جۆنگکووکیش چووە تەنیشتی، ماچی سەری شێلی کرد و سەیری ڕۆڵەکەی ئەکرد، پەرستارەکە بەتەنها بەجێی هێشیبوون
ماوەیەک بەو شێوەیە مانەوە تا دکتۆر هاتە ژوورەوە، جۆنگکووک هەستایەوە و سەیری دکتۆرەکەی ئەکرد
سیۆکجین :
دڵخۆشم براکەم، سەلامەتییە ئێوە ئەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکەتان، وە تۆش براژن، ئێستا پێویستە ئاگەداری دوو منداڵ بیت، جۆنگکووک زۆر کەلەڕەقەشێل پێکەنی، جۆنگکووک ڕووی گرژ کرد، بەڵام دواتر ئەویش دەستی کرد بە پێکەنین..
.
هەمووان گەڕانەوە ماڵەوە، جۆنگکووک دەستی شێلی گرتبوو، وە هایرین لە باوەشی یوبین بوو، شێل بیری ئەکردەوە کۆتا جار کە لێرە ڕۆشتە دەرەوە بێ جۆنگکووک بوو
YOU ARE READING
خراپ و شێت - J.JK✔️
Kısa Hikaye" مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتان و ڕێککەوتن لەگەڵیان شمولی منی نەدەکرد....بەڵام ئەو جیاواز بوو...هەستەکانم بۆ ئەو تایبەتن...ئەو تەواوی ژیانمی داگیر کرد...وە هەرگیز دەستبەرداری نابم " " منیش خۆشمدەوێیت...بەڵام ناتوانم ئەمە بکەم " نەخۆشی و ئازار و بارودۆخی...