START.
______« ڕۆژی لەدایکبوونت پیرۆز. »
منداڵەکان قیژاندیان، بەدەوری جۆنگکووک و شێلادا ئەخولانەوە، شێلا هەناسەیەکی قوڵی دایەوە و بە گرژی سەیری جۆنگکووکی کرد، وەک ئەوەی بڵێت منتان ترساند.
جۆنگکووک : بەم شێوەیە سەیرم مەکە منیش ئاگەدار نەبووم.
هەمووان پێکەنین، کێکەکەیان هێنایە پێش شێلا، چاوەکانی داخست و ئاواتێکی خواست، وە فووی لە مۆمەکە کرد، هەمووان چەپڵەیان بۆ لێ ئەدا
هاییانگ & هایرین : بەخێربێنەوە دایکە، باوکە.
شێلا دانیشت و هەردوو منداڵەکەی لەباوەش گرت، توند ماچی ڕوومەتی کردن، بیری بۆنی کردبوون، جۆنگکووکیش لەگەڵیان باوەشی گۆڕییەوە.
وە دواتر جیمین، خێزانەکەی تایهیۆنگ، دایک و باوکی شێلا.
..
هەمووان گەڕانەوە ماڵەکانیان، شێلا دەستی هەردوو منداڵەکەی گرت و بەرەو سەرەوە بۆ ژوورەکەیان ڕۆشت، بەڵام هایرین وەستا لە ڕێکردن، هەناسەی توند بوو و کەوتە سەر ئەرزەکە
شێلا قیژاندی، دەستی لەژێر پشتی دانا و زلەی لە ڕوخساری ئەدا
شێلا : هایرین، کچەکەم.... جۆنگکوووک.
جۆنگکووک وەکو خێرایی ڕوناکی هاتە لایان، بە بینینی هایرین بەو شێوەیە زۆر ترسا، خێرا ڕای کرد و ئامێری هەناسە توندییەکەی بۆ هێنا.
جۆنگکووک : بەنەفرەت بیت تێیدا نەماوە.
هاییانگ زۆر ترسابوو، جۆنگکووک خێرا هایرینی لەباوەش گرت و ڕای کرد بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی، شێلاش هاییانگی برد و ڕای کرد بە دواییدا.
هایرینیان بردە نزیکترین نەخۆشخانە، خەریکبوو بێهۆش ئەبوو، ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو، شێلا هەناسەی دەستکردی پێئەدا بەڵام بێسوود بوو.
جۆنگکووک بە ڕادەیەک خێرا بوو، تەنانەت لە گڵۆپی سوری ئەدا... لە کۆتاییدا گەشتە پێش نەخۆشخانە، هایرینی بە باوەش بردە ژوورەوە
شێلاش هاییانگی لەباوەش گرتبوو بەدوایدا ڕۆشت.
....
YOU ARE READING
خراپ و شێت - J.JK✔️
Truyện Ngắn" مامەڵەکردن لەگەڵ ئافرەتان و ڕێککەوتن لەگەڵیان شمولی منی نەدەکرد....بەڵام ئەو جیاواز بوو...هەستەکانم بۆ ئەو تایبەتن...ئەو تەواوی ژیانمی داگیر کرد...وە هەرگیز دەستبەرداری نابم " " منیش خۆشمدەوێیت...بەڵام ناتوانم ئەمە بکەم " نەخۆشی و ئازار و بارودۆخی...