سوپـرایـز
چرکە و خولەک و کاتژمێر و ڕۆژ بەسەر مردنی جونگۆن تێپەڕیوە دوو خێزانی رووخاو بوون هەموویان دڵتەنگ بوون داڤێنا و تایهیۆنگ بۆ چەند ڕۆژێک لەگەڵ جیوو مانەوە تەنها بۆ ئەوەی کۆمپانیاکەی بمێنێتەوە
جایهیون پەشیمان بووەوە لە بڕیارەکانی ئای چەندە بەخراپی ئاوات دەخواست کە ڕووداوەکە هەرگیز ڕووی نەدابایە چەندە بەخراپی ئاوات دەخواست هەرگیز فەرمانی بە جەیسۆن نەکردبایە بۆ ئەوەی براکەی بکوژێت
ئاواتەخوازی ئەوە بوو کە هەرگیز ڕقی لە براکەی نەبووایە ئەگەر هەرگیز ڕقی لە تایهیۆنگ نەبوایە ئەوە باوکی نەدەمرد هەمووی هەلەی ئەو بوو
POV JAIHYON
شکست شکست شکست تۆ شکست خواردووی جایهیۆن شکست خواردوو هەرگیز بیرت لە هیچ شتێک نەکردۆتەوە جگە لە پارە گەمژەی تەماحکار ژنەکەت زەلیل کرد قسەت لەگەڵ باوکت نەدەکرد هەرگیز ڕێزت بۆ دایکت نیشان نەدا ڕقت لە براکەی خۆت بوو تەنها لەبەر ئەوەی لە تۆ باشترە بڕۆ بمرە جاهیۆن تۆ شایەنی هیچ نیت
POV JAIHYON END
"تای وەرە باندجەکەی سەرت بگۆڕم "باندجەکەی لەسەر سەری هەڵگردەوە و هی نوێ بۆ دانا لەسەر سەری بەهۆی ئازارەکەوە کەمێک نالەیی کرد
لەم ڕۆژانەدا تایهیۆنگ خۆی لە خواردن و خواردنە بەدوور گرتبوو
داڤێنا بە شێوەیە بێنی زۆر بە تووند باوەشی پێدا کرد روخساریی لە سنگیدا نێژرابوو کاتێک داڤێنا قۆڵێی لە کەمەریدا پیچایە
" تای دەزانم بۆت قورس بوو کە باوکت لەدەستدا و ناتوانم لەو ئازارە تێبگەم کە پێیدا تێپەڕیت بەڵام هەمیشە لەبیرت بێت ئێمە هەمیشە لەگەڵ یەک دەبین و هەمیشە دەتوانیت قسەم لەگەڵ بکەیت و منیش هەمیشە بۆت ئامادەم لێرە بم بۆ تۆ باوکت پیاوێکی باش بوو گرنگ نییە لە کوێ بێت هەمیشە بە چاوی پر سۆزەوە سەیری تۆی دەکرد و دەیپاراستی حەز ناکات کوڕەکەی ببینی کە خواردن ناخوات تای دەی ئەو باوە بخۆرەوە تکایە" لیکی قووت دایەوە ویستی بگری
"باشە تای، با دەربچێت من لێرەم بۆ تۆ" ئەوە بوو کە زۆر بە خراپی گریا
دەستی ئازاد کراسەکەیی داڤێنایی گرت لەکاتێکدا دەگریا دەگریا و هەنسکی دەدا لە کاتێکدا داڤێنا قسەی هاندانی بۆ دەچرپاند لە گویی دا کراسەکەیی تەڕ بوو بەهۆی فرمێسکەکانی بەڵام داڤێنا هیچ گرنگیی پێنەدا چاو و لووت و دەموچاوی بەهۆی گریانەوە سوور بووبووەوە
YOU ARE READING
مـلـیاردیـرە نـابینـاکە || ƙ-Tԋ
Fanfiction" تەنها لەبەر ئەوەی دوا ئاواتی باوکم بوو هاوسەرگیریم لەگەڵ تۆ کرد نەک لەبەر ئەوەی خۆشم دەوێیت" داڤێنا کچێکی میهرەبان و دڵخۆش ... کە ژیانی بە وەرچەرخانێکی چاوەڕواننەکراوەوە لکاوە کاتێک باوکی داوای لێکرد هاوسەرگیری لەگەڵ ملیاردێرێکدا بکات نەک تەنها ه...