Episode 12

444 62 5
                                    

مەڕێکی ڕەشـ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

مەڕێکی ڕەشـ

هەفتەیەک تێپەڕی لەو کاتەی داڤێنا هاوسەرگیریی لەگەڵ تاهیۆنگ کردووە بەڕاستی خزمەتکارەکان میهرەبان بوون لەگەڵی وایان لێکرد هەست بکات لە ماڵەوەیە بەردەوام پرسیاریان لە تەندروستی و حەز و خواردنەکانیان لێدەکرد بەو پێیەی نەدەرۆشتە سەر کار لە کاتی بەتاڵیەکانێدا وێنەی دەکێشا یان ئەرۆشتە باخچەکە و یارمەتی خزمەتکارەکانی دەدا ژوورێکی زیادە هەبوو کە چۆڵ بوو بۆیە توانی بڕواتە ژوورەکە بیکاتە ژووری وێنەکێشان تەواو ناڕێک و خراپ دەردەکەوت بەڵام مەبەست لە هونەرمەند بوون چییە کە کاری ناڕێک و پێکی تێدا نەبێت

خەیاڵێکی گەورەیی هەبوو هەرچییەک بهاتایە مێشکی درووستی دەکرد ڕێگەیی دەدا دەستی بە ئازادی بجوڵێنی و مێشکی باقی کارەکە ئەنجام بدات تابلۆکانی شایەنی فرۆشتن بوون بە ملیۆنێک دۆلار بەهۆی ئەوەی چەندە ناوازە دەردەکەوتبوو چەندە بەخراپی ئاواتی دەخواست لایەنی خەیاڵی خۆیی لایەنی ڕاستەقینەی پیشانی جیهان بدات دەی ویست ببیتە خۆیی ......

خێزانەکەی شانازی پێوە دەکەن بەڵام باوکی ئەو بیرۆکەیەی بەدڵ نەبوو ئەو دەیی ویست داڤێنا ببیتە شتێک کە کۆمەڵگا حوکمیان لەسەر نەدات کەسێک کە توانای ئەوەی هەبێت شانازی پێوە بکات کەسێکی واقیعی ئەو ویستویەتی بچیتە ناو کۆمپانیاکەیەوە یان ببیتە پزیشک ئەوە خەونی ئەو بوو لە ڕابردوودا هەندێک جار دایک و باوک لەبیریان دەچێت کە خەونەکانیان هەمان خەونی منداڵەکانیان نییە کاری منداڵ نییە ئەو شتە بەدیبهێنێت کە دایک و باوکیان نەیانتوانیوە

"ئێستا گرێی قژەکە بۆ کوێ چووە " سەیری دەور و بەری دەکرد بەدوای دەگەڕا

"ئاها " دۆزیەوە قژیی پێ بەست

ئەمڕۆ هاوسەرەکەی تایهیۆنگ دەچێتە سەر کار جلە لوکسەکەی لەبەردا بوو قژی بە تەواوی لەلایەن ستایلیستی تایبەتی خۆیەوە کردبوو بۆنە پیاوانە کەی هەرکاتێک داڤێنا بۆنی دەکردیت وای لێدەکرد بڕواتە دوونیایی خەیاڵی

داڤێنا ڕۆیشتە خوارەوە خزمەتکارەکان نانی بەیانییان پێشکەش بە تایهیۆنگ دەکرد بە ئارامییەوە خەریکی خواردن بوو تا خواردنەکەی تفی کردەوە داڤێنا ئەوەی بینی و بەخێرایی بەرەو ڕووی رۆشت سەری سوڕما بە هەڵە نانی رزیویی خوارد توڕەیی پڕ بوو لە ناو داڤێنا کێ لەسەر زەوی ئەمەی کرد

مـلـیاردیـرە نـابینـاکە || ƙ-TԋWhere stories live. Discover now