Episode 6

482 67 52
                                    

ڕق لێبوونەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڕق لێبوونەوە

"ڕقم لێتە تایهیۆنگ " جایهیۆن هاواریی کرد کاتێک شووشەی بیرەکەی فڕێدا و پارچە پارچەبوو

"تۆ هەمیشە کەسە دڵخوازەکەی ئەوان بوویت هەموو شتێکت لێسەندمەوە دڵخۆشیم دایکە و باوکم پۆستی سەرۆکایەتی هەریەکەیان و هەموو شتێک لێرە ناوەستم و سەیری تۆ بکەم کە هەموو شتێکم لیدەسەنی بە تۆڵەسەندنەوە ژیانت تێکدەدەم تا دەگریت و سواڵ دەکەیت و بەدبەخت دەبیت من حوکمڕانیت دەکەم "

جایهیون پەرداخێکی تری بیرەی خواردەوە هەر لەو کاتەدا مینا هاتە ژوورەوە هەناسەی هەڵکێشا کاتێک دۆخی ژوورەکەی بینی

"جاهیون باشیت .... چی ڕوویدا؟"بەپەلە بەرەو ڕووی ڕۆیشت

"لە من دوور بکەوەرەوە " دەستی ڕاکێشا کاتێک کەوتە سەر زەوی

هەر لەو کاتەدا قسەکانی باوکی بیر هاتەوە

"نەفرەت ڕقم لە هەمووتانە!" بوتڵی بیرەکەی فڕێدا و پارچەیەک شووشەکە بەر مینا کەوت بەهۆیەوە ئازاری پێگەیشت

مینا لە ژوورەکە ڕایکرد و گریا

"ب-بۆچی بۆچی دەبێت ژیانێکی بەدبەختانە بژیم بۆچی ناتوانم تەنها دڵخۆش بم " بە ئازار و گریانەوە وتی

"ڕەنگە دەبوو گوێم لە تایهیۆنگ بگرتایە دەبوو لە جایهیۆن جیابمەوە " وتی کە فرمێسکەکانی سڕییەوە و هەستایەوە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

‏کۆمێنت: بۆچی ئەو گەمژە کوێرە هاوسەرگیری لەگەڵ داڤێنا دەکات

کۆمێنت: ئایا دەیەوێت ئەو کچە ئازار بچێژێت

کۆمێنت: مەبەستم ئەوەیە سەیری بکە بەبێ سکرتێرەکەی ناتوانێت بچێتە هیچ شوێنێک چاوەڕێی ئەوە دەکەیت ژنەکەی بپارێزێت

کۆمێنت: ئاهاها ئەمە گاڵتەجاڕییە

هەزاران کۆمێنتی نەرێنی بەناودا دەفڕین هەموو ئینتەرنێتەکە دەتەقێتەوە

"هەموو ئەمانە ڕاپۆرت بکە و سکاڵایان لەسەر تۆمار بکە "جیمین بە ئەندامێکی ستافەکەی وت

لە دوای دەستگیراندارییەکە هەموو کۆمپانیاکە سەرقاڵی مامەڵەکردن بوون لەگەڵ کۆمێنتە ڕق و کینەکان چەند کۆمێنتێکی ئەرێنیش هەبوو

مـلـیاردیـرە نـابینـاکە || ƙ-TԋWhere stories live. Discover now