ڤۆت کۆمێنت بکەن تەنها یەک پارت ماوە
پێکەوە ئێمە لەم شتەداین
"تایهیۆنگ!" بەخێرای هەلسا هەموو رووخساریی ئارەق بوو دەستی بەگریان کرد تایهیۆنگ لەگەڵ هاوارەکەی داڤێنا بەترسەوە هەلساوە سەیری ئەوی کرد کە دەگریا خستیە باوەشی خۆی ماچێکی سەری دەستی بە پشتی دادەهێنا بە هێواشی هێمین ببیتەوە .... ئەمە چوارەم جار بوو کە کابوس ببینی
"شش شش باشە خۆشەویستم من لێرەم هەردووکمان سەلامەتین "ئەو چەندین جار روخساریی ماچ کرد
"ه-ئەو هـ- هاری جارێکی تر، ه-ئەو هەوڵیدا تۆ بکوژێت ئا-و منداڵەکەمان" داڤێنا کە دەگریا
"منداڵ " پرسیاری کرد
"ئێمە منداڵیکی بچووکمان هەبوو" داڤێنا گریا لەسەر سنگی کاتێک تایهیۆنگ شۆک بوو
ئەو ترسەی لە چاوەکانیدا بینی پشتی مەساج دەکرد هەوڵی دەدا ئارامی بکاتەوە
"من دەترسم تای" داڤێنا بە توندی لە باوەشی گرت
"ئەوە مەڵێ ئازێزم لەبیرت بێت ئێمە تیمێکین پێکەوە بەم شتەدا تێدەپەڕین هیچ ڕوونادات "
دوای نزیکەی دە خولەک دواجار ئارام بوویەوە کراسەکەی ئێستا تەڕ بوو
"باشە چۆنە دوشێکی درەنگانی شەو" قژی داڤێنا لابرد لەسەر روخساریی بردیە پشت گویی
داڤێنا وەک وەڵامێک سەریی بەواتایی بەڵێ لەقاند و ئەویش هەستا و بە نەرمی قۆڵی ڕاکێشا
سەرەتا گەرماوەکەی ئامادە کرد و دواتر جلەکانی داکەند دواتر جلەکانی داڤێنا داکەند هێواش هێواش رۆشتە ناو ئاوە گەرمەکە وەک ئەوەی ئەویش بەدوایدا هات
" تای ببورە " داڤێنا وتی کە پشتی خستە سەر سنگی
"بۆچی" لەکاتی مەساجکردنی سنگی ئەو وتی
"بۆ لە خەو هەڵسان لە کاتەکانی درەنگ لە شەودا تەنها ئەم کابوسانە هەرگیز کۆتایی نایەت "داڤێنا وتی کە کاتێک ئەو بە دڵتەنگی سەیری کرد
"خۆشەویستم تکایە داوای لێبوردن مەکە هەلەیی تۆ نییە چۆنە چارەسەرکەرێکت بۆ ڕێکبخەم خەمۆک بوویت و هەست بەو شتە دەکەم" وتی کە ملی ماچ کرد
"ئەوە یارمەتیدەر دەبێت سوپاس "چاوەکانی داخست و چێژیی لە دەست لێدانی ئەو وەردەگرت
لە کۆتاییدا هەستی کرد بە خەواڵوویی و ئەویش هەستی پێکرد
"با بتبەینە سەر جێگاکە جوانکێلەکەم "ئەو داڤێنایی لە بانیۆکە دەرهێنا کاتێک زەردەخەنەیی کرد بە نازناوە نوێیەکەی
"ئاه بیری ئەو زەردەخەنە ناوازەیەی تۆم " وتی کە لوتی لە لوتی خشاند
تایهیۆنگ بە کراسە قەبارە گەورەکەیەوە داڤێنایی پۆشی و وەک هەمیشە جگە لە کراسە گەورەکەی خۆی هیچی تری لە ژێرەوەیدا لەبەر نەکرد
YOU ARE READING
مـلـیاردیـرە نـابینـاکە || ƙ-Tԋ
Fanfiction" تەنها لەبەر ئەوەی دوا ئاواتی باوکم بوو هاوسەرگیریم لەگەڵ تۆ کرد نەک لەبەر ئەوەی خۆشم دەوێیت" داڤێنا کچێکی میهرەبان و دڵخۆش ... کە ژیانی بە وەرچەرخانێکی چاوەڕواننەکراوەوە لکاوە کاتێک باوکی داوای لێکرد هاوسەرگیری لەگەڵ ملیاردێرێکدا بکات نەک تەنها ه...