Episode 16

361 70 13
                                    

گومان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

گومان

مانگێک لەو شەوەوە تێپەڕی بەسەر مردنی جونگۆن ..... تایهیۆنگیش چاکبووەتەوە و وەک سەرۆک گەڕاوەتەوە هەرچەندە کاتێک هەبوو کە بێریزیی دەکرد و وەڵامی کورتی داڤێنایی دەدایەوە هەموو هەوڵێکی دا کە نەیکاتا شتێکی گەورە

"سڵاو تای چۆنیت " داڤێنا وتی کە پەیوەندی بۆ تایهیۆنگ کرد

"ئێستا ناتوانم قسە بکەم داڤێنا کۆبوونەوەیەکم هەیە و جارێکی تر درەنگ ئەگەریمەوە "بێ ئەوەی گوێی لێبگرێت تەلەفۆنەکەی داخست

زەردەخەنەکەیی کاڵ بووەوە  چۆن  بەم شێوەیە لێهات لەم ڕۆژانەدا بە باشی قسەی نەدەکرد، تەنها لە کارەکەیدا نوقم بوو و بە تەواوی بوونی داڤێنایی لەبیر کردبوو وەک ئەوە وابوو داڤێنا هاوسەرە زۆرەملێی و کارە خۆشەویستەکەی بێت هەرچەندە هەوڵی دەدا
بۆ ئەوەی گفتوگۆیەک دروست بکات ئەوە کاری نەدەکرد

تازە زانیبووی کە ئاماندا ئێستا هەشت مانگە دووگیانە و کۆرپەکەی بەم زووانە لە دایک دەبێت جەیک دەستی کرد بە مانەوە لە ماڵەوە بۆ ئەوەی یارمەتی هاوسەرەکەی بدات و ئادەم بە تەنیا مامەڵەی لەگەڵ کارەکانیدا دەکرد  دەبێت بۆی قورس بێت داڤێنا بریاریی دا  یارمەتی بدات بەڵام ئەو پێشنیارەکەیی ڕەتکردەوە و پێی وتیت ئاگاداری هاوسەرەکەی بێت ئادەم پێشتر دەیزانی کە  پەیوەندیەکەیان لەگەڵ یەکتر تایهیۆنگ کەم بووەتەوە بۆیە ویستویەتی هەردووکیان کات بەسەر بەرن... داڤێنا تەنها گوێڕایەڵی بوو
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ئێستا کاتژمێر یازدەی شەو بوو خەریک بوو داڤێنا بخەوێت لە ماندووبوون  لە ئێستادا چاوەڕێی هاتنەوەی هاوسەرەکەی بوو  چاوەکانی خەریک بوو وازیان لێبهێنیت کاتێک دەرگاکە کرایەوە و مێردەکەی دەرکەوت

"تۆ- ئاهـ داڤێنا " تایهیۆنگ بانگی کرد

"هیی تای  کارەکانت چۆن بوو " داڤێنا گومانی لێ هەبوو کە بۆچی لەم ڕۆژانەدا درەنگ دەگەرێتەوە ماڵەوە

"تەواو بێزارکە بوو بۆ نەخەوتووی " وتی کە لەسەر قەنەفەکە دانێشت

"من چاوەڕێی تۆ بووم بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە ژەمی ئێوارە بخۆین "داڤێنا وتی کە شانەکانی تایهیۆنگی  مەساج دەکرد

مـلـیاردیـرە نـابینـاکە || ƙ-TԋWhere stories live. Discover now