PART 1

995 87 31
                                    

وەک ڕێزێک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈≈≈≈






خ.هوانگ:کەواتە تۆ دەڵێیت کە ئەوە هیچ زیانێکی بۆ ئێمە نابێت؟

بەهێمنی سەیری گفتوگۆ جدیەکەی نێوان دایکم و باوکم دەکرد بەتەواوی نازانم مەبەستیان چییە بەڵام دەزانم کە ئەوە شتێکی باشنییە

ب.هوانگ:ئازیزم تۆ خەمت نەبێت هەم ئەو جیۆنە گەمژەیە ئێستا مردووە کارەکان بۆ ئێمە ئاسانتر دەبێت

بەخەندەوە گوتی

هیونجین:باوکە بەڵام کوڕەکەی دێتە شوێنی وە دەڵێن کە کوڕەکەی خاوەن دەسەڵاتێکی زۆرە و ترسناکە

بەهێمنی گوتی تەواو من بەرگەی ئەم بێدەنگیە ناگرم پێویستە بزانم کە چیبووە

یونا:دایکە..باوکە چیڕویداوە؟...دەتوانن پێمی بڵێن؟

بەهێمنی گوتم سەرەڕای ئەوەی دەمزانی کە وەڵامەکەی چۆنە و چییە

ب.هوانگ:تۆ پەیوەندیت بەم بابەتەوە نەبێت!!

بەتوڕەیی گوتی دواتر دایکم سەیری کردم

خ.هوانگ:بۆچی ناچیتە قوتابخانە؟...ئایا دەتەوێت قسەکانمان دزە پێبکەیت؟

بەبێزاری گوتی منیش بەهێواشی لەجێگای خۆم هەستامەوە

یونا:بەڵێ وایە دەبێت من بڕۆمە قوتابخانە...وە من کچی ئێوەم چۆن شتێکی لەوشێوەیە لەگەڵ ئێوەدا دەکەم

ب.هوانگ:تش گەمژەی بێئەقڵ....هیونجین هەستە کوڕم بابتگەیەنمە قوتابخانە لەوێوە دەڕۆمە سەر کارەکەم

دوای ئەوە چوومە دەرەوە و بەرەو قوتابخانە ڕێمکرد بێگومان ئەوە بارودۆخی هەموو ڕۆژێکمە من ڕاهاتووم بەقسە ڕەقەکانیان ههه من و هیونجین لە یەک قوتابخانەین بەڵام هێشتاش من پشتگوێ دەخات و بەتەنها ئەو دەباتە قوتابخانە با خۆم بناسێنم من ناوم هوانگ یونایە و تەمەنم هەژدە ساڵە لە خێزانی هوانگم کە پێکهاتوون لە دایکم و باوکم و برا دوانەکەم هیونجین ڕاستیەکەی ئەو سێ خولەک لە من گەورەترە بەڵام کێ گرنگی دەدات خێزانەکەم هەرگیز منیان خۆشنەویستووە ئەویش تەنها لەبەر بیرکردنەوە کۆنەکانیانە کە پێیان وایە کچ مایەی بێبەختی و شەرمەزاریە بۆ خێزان بۆیە دایکم و باوکم هەر لەیەکەم ساتەوە ڕقیان لەمنە وە لە بەختی من ئێمە خێزانێکی هەژارین بۆیە پێیان وایە کە من هۆکارم بۆ باری دارایی خێزانەکەمان وە باوکم کەسێکی....ئاهــ لەوانەیە سەیر بێت کە ئەمە بەباوکی خۆم دەڵێم بەڵام ئەو بەتەواوی فێڵبازە هەمیشە خەریکی دزی و فێڵکردنە لە مافیا و کەسە ناودارەکان هەر بۆیەش هەمیشە لەکێشەداین بەهارحاڵ زۆرم گوت وا گەشتمە قوتابخانە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەنگاوم نایە ژوورەوە هەمووان بەقێز و بێزاری سەیریان دەکردم باشە من تەنها لە ماڵەوە نا بەڵکو لە قوتابخانەش گێچەڵیم پێدەکرێت وە بێگومان هیچم لەدەست نایەت جگە لە پاڕانەوە تاکو وازملێبهێنن





JUST A HEIR/J.jkWhere stories live. Discover now