PART 16

498 66 48
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

∷  ∼  ∷   ∼  ∷  ∼  ∷  ∼  ∷



یونا:بەڵێ...پێموانیە بتوانم تا مردن ڕقم لەبراکەی خۆم بێت

بەهێمنی گوتم ئەویش خەندەیەکی کرد و باوەشی پێداکردم

هیونجین:زۆر سپاس....تۆ بەڕاستی فریشتەیت

دوای کەمێک دوورکەوتەوە و سەیری سکمی کرد

هیونجین:دەتوانم دەستی لێبدەم؟

بەهێمنی گوتی منیش خەندەیەکم کرد و سەرم لەقاند ئەویش بەبێ هیچ شتێک خێرا دەستی خستە سەر سکم

هیونجین:ئایخوایە!!...ئەوە هەستێکی شاهانەیە....من دەبمە خاڵ...وە ئێستا دەتوانم هەست بەو کەروێشکە بچووکانە بکەم

بەخەندەیەکی گەورەوە گوتی منیش پێکەنیم

یونا:یا...تۆ زۆر سەیریت....لێت ناگرم هەستێکی زۆر ئاڵۆزە....کە زانیم دوگیانم زۆرترسام باوەڕم نەدەکرد دوگیان بم   بەڵام دواتر لە بارودۆخەکە ڕاهاتم


هیونجین:ئایا لە جۆنگکووک خۆشدەبیت؟

یونا:هەرگیز!...بەهۆی ئەوەوە باوکم مرد

بەتوڕەیی گوتم هیونجینیش دەستی لەسەر سکم لادا و دەستی گرتم

هیونجین:سەیرکە یونا....ڕاستە ئەو بەڵێنەکەی خۆی بەجێنەگەیاندبوو....بەڵام هەڵە لەباوکی ئێمەدا بوو....ئەو سەرەڕای ئەوەی کارێکی باشی دەکرد....چاوچنۆکانە لە پارەی بەڕێز جیۆن و جۆنگکووکی دەڕوانی....من هێشتا پەشۆکاوم دوای ئەو هەموو شتەی دایکم و باوکم بەرامبەر تۆ کردیان تۆ تا ئێستاش پشتیان دەگریت....تۆ بەڕاستی زۆر باشیت...ئەگەر من لەشوێنی تۆ بومایە هەرگیز بەو هاوسەرگیریە ڕازی نەدەبووم وە لەماڵەوە ڕامدەکرد



بەهێمنی گوتی

یونا:چۆن بتوانم ڕقم لێیان بێت...هەمیشە هیوام دەخواست ڕۆژێک ئەوان شانازیم پێوەبکەن بەڵام هەرگیز ئەو ڕۆژەم نەبینی...وە ناشیبینم...بەهارحاڵ پێویستە بڕۆم

ئەوەم گوت و هەستامەوە

هیونجین:بۆ کوێ دەڕۆیت؟...ئەی تۆ نەتگوت لە جۆنگکووک توڕەم بەدڵنیاییەوە ناچیتە لای ئەو...لەکوێ دەمێنیتەوە؟

بەنیگەرانی گوتی

یونا:نازانم...دەچمە شوێنێک خەمت نەبێت من باشدەبم...ماڵئاوا

JUST A HEIR/J.jkWhere stories live. Discover now