PART 2

429 67 18
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟

➟➟➟

➟➟


SARANG POV:

بەدڵخۆشیەوە ڕێمدەکرد بەرەو ئەو کەسەی کە هەموو ژیانمە کەمێک خۆمم چاککرد و قژمم دوبارە وەک کلکی ئەسپێک بەستەوە چونکە بەهۆی لێدان لەو گەمژەی داماوەوە تێکچبوو...ئا لە کۆتایدا دۆزیمەوە ئەو لە کافتریای قوتابخانەیە لەگەڵ هاوڕێکەی  بەخێرایی بەرەوڕووی ڕامکرد و باوەشم پێداکرد

سارانگ:سڵاو خۆشەویستم

ئەوەم گوت و ماچێکی ڕوومەتیم کرد ئەویش خەندەیەکی کرد و باوەشی پێداکردمەوە

هیونجین:سڵاو لەتۆش ئازیزم...خەریکی چیبوویت؟...دوبارە لەو بێزارکەرەت دا؟

بەهێمنی گوتی دواتر کۆتایمان بە باوەشەکە هێنا

سارانگ:یا ئەی چیبکەم ئازیزم بەبینینی ئەو بێزاربووم و گوتم با کەمێک خۆشی وەربگرم ئایا لەسەر ئەو مشکە لەمن توڕەیت؟

کەمێک خۆم کیوت کرد ئەویش پێکەنی و دەستەکانی گرتم

هیونجین:چۆن ئەتوانم لە تۆ توڕەبم لەسەر ئەو گەمژەیە همم...

ئەوەی گوت و ماچی دەستەکانی کردم ئایخوایە دڵم....خەندەیەکم کرد ئەو زۆر ڕۆمانسیە باشە چیرۆکی یەکتربینینەکەمان باش نەبوو زۆر شەرمەزارکەر بوو

"FLASHBACK"
"گەڕانەوە بۆ ڕابردوو"


هیونجین کوڕە قۆز و جوانەکەی قوتابخانەیە کە سەرنجی منی ڕاکێشاوە وە دوای چەندین هەوڵدانم بۆ ئەوەی سەرنجی ڕابکێشم هەر سەرکەوتوو نەبووم بۆیە بڕیارم دا شوێنی بکەوم و بە ماڵ و خێزانەکەی ئاشنابم....باشە نامەوێت دانی پێدانێم بەس خەریکە دەبمە ئەو کچە شێتانەی کە هەمیشە چاودێری کەسایەتی بەناوبانگەکان دەکەن...وا ئێستا سەیری ئەو دەکەم لەوبەری شەقامەکەوە پەنجەرەی ژوورەکەی دەبینم ئەو سەیری مۆبایلەکەی دەکرد لەکاتێکدا بەدەستی یاری بە چاویلکەکەی دەکرد....لەناکاو دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە هات بۆیە سەرنجمخستە سەر مۆبایلەکەم....ئەوە ژمارەیەکی نەناسراوە نامەی بۆ ناردووم...هەناسەیەکم هەڵکێشا و نامەکەم کردەوە

JUST A HEIR/J.jkWhere stories live. Discover now