PART 15

463 69 32
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈

جۆنگکووک:بوێری ئەوە نەکەیت دەست لە هاوسەرەکەم بەرزبکەیتەوە و بەدەمە نەفرەتیەکەشت قسەی لەوجۆرە بکەیت!!

بەهاوارەوە گوتی و بەتوندی دەستی دایکمی گرتبوو

خ.هوانگ:بەرمبدە هەی درۆزن....تۆ گوتت هاوسەرەکەم ئازاد دەکەیت دوای ئەوەی کە کچە نەفرەتیەکەم هاوسەرگیری لەگەڵدا کردیت

بەهاوارەوە گوتی

جۆنگکووک:چۆن دەتوانیت بەوشێوەیە ناوی کچەکەت بهێنیت؟...ئەو لەبەر ئێوە کارێکی کرد کە هەرگیز نەیدەویست بیکات بەڵام ئێوە بەمشێوەیە بانگی دەکەن....پاسەوان!!

بەتوڕەیی و هاوارەوە گوتی دوای کەمێک چەند پاسەوانێک هاتن

جۆنگکووک:خێرا ئەم ئافرەتە و کوڕەکەی بکەنە دەرەوە وە هەرگیز جارێکی تر ڕێگەنەدەن بێنە ژوورەوە

دوای ئەوە پاسەوانەکان دایکم و هیونجینیان بردە دەرەوە دایکم هەر جنێوی بەمن دەدا منیش بەبێدەنگی وەکو پەیکەر وەستابووم هێشتا باوەڕناکەم باوکم مردووە من نەمتوانی ڕزگاری بکەم چاوم گێڕا بەناو هۆڵەکەیا چەقۆیەکم بینی لەنزیک قاپی میوەکان بەخێرایی ڕۆشتم و هەڵمگرت پاشان بەرەو جۆنگکووک ڕۆشتم و بەتوندی پاڵم پێوەنا بۆ دیوارەکە و چەقۆکەم خستە سەر ملی پاسەوانەکانی بەخێرایی چەکەکانیان بەرز کردەوە و لەسەر من ڕایان گرت

جۆنگکووک:ئەو چەکانە بخەنە خوارەوە گەرنا هەمووتان بە خراپترین شێوە باجی ئەو کارەتان دەدەن

بەتوڕەیی گوتی و پاسەوانەکان چەکەکانیان لابرد جۆنگکووک ئەو دەستەمی گرت کە چەقۆکەم پێگرتبوو وە ماچی کرد دواتر دەستمی هێنایە خوارەوە بۆ سەر دڵی

جۆنگکووک:بەردەوامبە....ئەو هەرخۆی هی تۆیە

بەهێمنی گوتی منیش توند چەقۆکەم لەسەر سنگی دانا دەمەوێت بیکوژم بەڵام ناتوانم من ئەوم خۆشدەوێت

بەهێواشی دوورکەوتمەوە و چەقۆکەم فڕێدایە سەر زەویەکە

یونا:بۆچی!؟...بۆچی درۆت لەگەڵدا کردم؟

بەچاوە پڕ فرمێسکاویەکانم سەیریم کرد

جۆنگکووک:سەیرکە یونا من نیازی درۆکردنم نەبوو...تەنها نەمویست کە تۆ و منداڵەکان بخەمە بارودۆخێکی خراپەوە


JUST A HEIR/J.jkWhere stories live. Discover now