PART 3

415 63 20
                                    

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

~~~~~~~~~~~~~~

؟؟؟:هەستە هەستە گەمژە دەی هەستە!!

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە دوای هەستکردن بەوەی کەسێک ڕامدەوەشێنێت و بانگم دەکات بینایم کەمێک ڵێڵ بوو بەڵام دواتر ڕوون بوویەوە وە ئەو کەسەی کە بانگی دەکردم هیونجین بوو

یونا:هــــ.....هیونجین!؟

بەدەنگێکی نزمەوە گوتم

هیونجین:لەکۆتایدا بەهۆشخۆت هاتیتەوە گەمژە...وامزانی مردوویت

بەبێزاری گوتی منیش هەستامەوە و سەیری دەورووبەرم کرد من لە ژوورەکەی خۆمم دواتر بەسەرسامی سەیری هیونجینم کرد بۆچی یارمەتی دام

یونا:هیــ...هیونجین تۆ بۆچی یارمەتــــ.....

هیونجین قسەکەی پێبڕیم و خێرا هەستایەوە

هیونجین:پرسیار مەکە وە وا بیرمەکەوە کە خۆشمدەوێت و خەمبار بووم کاتێک باوکم لێیدایت و فڕێیدایتە دەرەوە....تەنها لەبەر دەنگۆکان ڕزگارم کردیت گەر تۆیەکی گەمژە بمردیتایە ئەوا خێزانەکەمان ناوبانگێکی خراپی دەردەکرد لای خەڵکی و دراوسێکان

بەخێرایی گوتی و ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکەم هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا بێگومان ئەو بۆ من ئەوەی نەکردووە تەنها لەبەر دایکم وباوکم بەهێمنی چوومە سەر جێگاکەم و پاڵ کەوتم دواتر چاوەکانم داخست جەستەم لەسەرمادا دەلەرزێت فرمێسکێک بە چاومدا هاتە خوارەوە کەی ئەو ڕۆژە دێت کە دایکم و باوکم منیان خۆشبوێت وەکو هیونجین وە هیونجینیش منی خۆشبوێت و پارێزگاریم لێبکات

یونا:بێگومان ئەو ڕۆژە هەرگیز نایەت تۆ بۆخۆت هەر خەیاڵ بکە یونای گەمژە


بەدەنگێکی کزەوە گوتم و سەرم نوقمی سەرینەکەمکرد و زیاتر گریام

≈≈≈≈≈≈≈≈≈

جۆنگکووک:دەی خێرا گەمژە زۆر درەنگی کردووە لەوانەیە فڕۆکەکە دوو کاتژمێری تربێت

بەتوڕەیی گوتم شۆفێرەکەشم ئۆتۆمبێلەکەی خێراتر کرد من کەسێکم زۆر گرنگی بە کات دەدەم ڕاستە دوو کاتژمێری تر زۆرە بەڵام بۆ من زۆر کەمە بەتایبەتی ئەمشەو دەمەوێت تازووە لە فڕۆکە خانە بم چونکە کۆبوونەوەی ئەمجارەم لەگەڵ بەناوبانگترین کۆمپانیای ڕوسیایە نابێت لەدەستم بچێت

؟؟؟:بەڕێزم وا گەشتین

شۆفێرەکەم گوتی و ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و خێرا دابەزی تاکو جانتاکانم بۆ هەڵبگرێت منیش دابەزیم و سەیری نێو جانتاکەی دەستمم دەکرد تا بزانم تەواوی پەڕاوەکانم پێیە بەڵام نەفرەت دانەیەکیانم پێنییە کە گرنگترینیانە لەژێر لێومەوە جنێوم دا دواتر سەیری شۆفێرەکەمم کردەوە

JUST A HEIR/J.jkWhere stories live. Discover now