وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەنبا دەست پێبکەین!
~~~~~~
جۆنگکووک:نەخێر ناڕۆین هەندێک کارم هەیە پێویستە بیکەم
بەساردی گوتی بەڕێز سووبینیش چاوی لێسوڕاند
خ.سووبین:چ بێزارکەرێکە....تۆ پێویستە بڕۆیت ئەمە داواکاری نییە فەرمانە...ئێوە مانگێکە هاوسەرگیریتان کردووە بەڵام تەواوی ئەم مانگە سەردانی کەستان نەکردووە و لە ژوورەوە خۆتان زیندان کردووە...نانەخێر تۆ نا هیچ نەبێت تۆ دەڕۆیتە کۆمپانیا....ئەی ئەو کچە گەنجە چی؟....ئەو هەمیشە ناتوانێت لەژوورەوە بێت...ئەو هێشتا گەنجە و حەزی بەسەرکێشی و چوونەدەرەوە هەیە ناتوانیت وەکو زیندانییەک مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت...ئێوە دێنە ئەو ئاهەنگە و تەواو ئەمە کۆتایی گفتوگۆکەیە
بەجدییەوە گوتی پورە سارا و خاتوو جیۆنیش بە توڕەییەوە سەیری جۆنگکووکیان کرد جۆنگکووکیش بەبێزاری سەیری کردن
جۆنگکووک:باشە...تەواو من دێم هەمووتان بەو شێوەیە سەیرم مەکەن
خەندەیەکی گەورەم کرد واتا بۆ یەکەمجار پێکەوە دەچینە شوێنێک ئەوە خۆشدەبێت....بێگومان ئەگەر ئەو تێکی نەدات
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟➟➟
➟➟➟➟
➟➟➟
➟➟
➟
"THE PARTY"
"ئاهەنگەکە"ئێمە ئێستا گەشتینە ئاهەنگەکە بەڕاستی ئێرە پڕاوپڕە لە کەسانی ناودار و دەوڵەمەند توند قۆڵی جۆنگکووکم گرتووە باشە ئەو ئەوەی پێخۆش نییە بەڵام ناچارە لە ئەنجامدا ئێمە پێویستە ڕۆڵی دوو هاوسەری دڵخۆش ببینین
شێوەی عەزیەکەم:
YOU ARE READING
JUST A HEIR/J.jk
Randomهەستت چۆن دەبێت گەر تەواوی ژیانت هەوڵ بدەیت تا سەرنجی دایک و باوکت ڕابکێشیت بەڵام هەموو ئەو هەوڵانە بێسوود بن چونکە من کچم!! ؟؟؟:تەنها ئەو کارە بکە واتا ناتوانیت ئەوە بۆ باوکی خۆت بکەیت"بەگریانەوە گوتی" ؟؟؟:داواکاریەکەم سادەیە من کەسێک نیم داوای شت...