Part 6

392 35 6
                                    

.
.
.
.

.
.

دوای ئەوەی تایهیۆنگ هات بە شوێنی یوۆن،دا
و ڕۆشـتن،
جۆنگکوک چوو بۆ لای بـاوکـی یوۆن،
کـە لە کۆمپانـیا بوو،

چیبوە کوڕم بۆچی هاتوی؟
هـیچ شتـێکـی خراپ  ڕوی داوە؟!
باوکـی یوۆن وتـی
لەکاتـی خواردنەوەی قاوەکەیدا،

پێی سەیر بو کە جۆنگکوک هات بۆ لای و وتـی
دەیەوێت دەربارەی
بابەتـێک قسەی لەگەڵ بکـات!

نەخێر مامـە هیـچ شتێکی خراپ ڕوی نەداوە،
جۆنگکوک وتـی

کەواتـە؟
باوکـی یوۆن وتی
و برۆیەکی بەرز کردەوە،

جۆنگکوک هەناسەیەکی هەڵکێشا
و دەستی دەکرد بە قسـە کردن،

ڕاستەوخۆ دەچمە نێو بابەتەکە!

تۆ پێش ئەوەی یوۆن توشی
ڕوداو بێت وتت کـە
هـانگ سەدا ٢٠ پشکەکانـی دەدات بە کۆمپانیەکەت و لەبەرامبەردا دەبـێت
یوۆن هاوسەرگیری لەگـەڵ بکات و تۆ یوۆن،ی پێ بدەیـت،
بەڵام
لەبری ئەوەی یوۆن بدەیت بەو ناپیاوە،
یوۆن بدە بە من و ئێمە هاوسەرگیری دەکەین،
وە من هەروەک و هانگ سەدا ٢٠ پشکەکانـی خۆمت پێ دەدەم،

جۆنگکوک وتـی
کۆتای بە قسەکانـی هێنا،

بۆچی دەبێت من ڕازی بـم؟!
باوکی یوۆن وتی بە زەردەخەنەیکی
فیزەوە،

بەڵام نەیزانی هیچ شتێکی بەرامبەر بە
جیۆن جۆنگکوک پێ ناکرێت،

چونکە هیچ ڕێگایەک نەمـاوە بۆ ئەوەی
ڕازی نەبیت،
جۆنگکوک بە ئاسایـی وتی
وەک ئەوەی هەموو شتێک بە باشی بڕوات

هەرزوو باوکی یوۆن بە توڕەیەوە سەیری کرد
و وتـی

مەبەستـت چـیە؟!
بە ڕونـی قسـە بـکە!

جۆنگکوک پێش ئەوەی دەست بکـات بە قسەکردن،
قاچی ڕاستی خستە سەر قاچی چەپی و وتی

چونکـە هەرکـە یوۆن بەهۆش خۆی هاتەوە
من پێم وت کە ئێمە دەسگیرانی یەکین،
وە دوای ماوەیەکی تر هاوسەرگیری ئەکەین،
ئایە لەو باوڕەدای ئەو لەمن جیابێتەوە و بهێڵێت بیدەن بە پیاوێکی تر!؟
وە بیرت لەوە کردۆتەوە گـەر مـینهۆ
بزانێت بە نیازی ئەوەی خوشکەکەی بدەیت بە ئاڵودەیەکی قێزەونـی مادەی هۆشبەر کاردانەوەی چـی دەبێت؟!

جۆنگکوک وتـی و زەرەخەنەی سەرکەوتـن لـەسەر
لێوەکانـی نەخشا،

باوکـی یوۆن توڕەی لەسەر ڕوخساری دیار بوو  ماوەیەک بێدەنگ بوو وتـی،

ئەو هـی منـە!Where stories live. Discover now