Part 13

360 40 49
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.هـێی ئەزیزم ئەوە ئاسایـیە،
تۆ بـە پێی کات ڕادێیـت،
کیون بە هێمنی وتی
هەوڵ ئەدا کە یوۆن  تێبگەیێنێت،

دوای ماوەیەک ئەوان لەسەر سۆفاکە دانیشتبوون
یوۆن لـە تەنیشـت کیون دانیشتبوو
یوۆن سەری خستبـویە سەر شانـی   کیون،یـش دەستەکانی خستبویـــە سەر قژی
بەهێواشی دەستی لێ ئەدا

جۆنگکوک لەولاوە بە بێدەنگـی بەرامبەریان دانیشتبوو  بێزار ببو لەو دیمەنە ڕۆمانسـیە
هەرچەندە ئەوان خوشـک و بران بەڵام حەزی بەوە نەبوو،

  لەکۆتایدا کیون هەڵسایەوە و وتی
من پێویستـە بڕۆم 

بۆچـی؟
یوۆن وتی

تاقانەکەم بە نیازی هەر لەو ماڵە بـم؟!
کیون وتی بە زەردەخەنەوە

یوۆن بیری هاتەوە کە کیون لەو ماڵە نامێنێتەوە
گرنگ نـیە هەرشتێک ڕوبدات،

ئایـە دوبارە دێیت بۆ بینینم وایە؟!
یوۆن بە هێمنی پرسی
بە هیوای ئەوەی وەڵامی کیون بەڵێ بێت

بەدڵنیاوە بەڵام بەڵـێنـی ئەوەت پێ نادەم دوبارە لەو ماڵە بتبینمەوە،
کیون لە وەڵامدا وتی
ئەو نایەوێت لەو ماڵە بێت گەر جارێکی تر بیەوێت یوۆن ببینێت دەیەوێت لە شوێنێکی تر چاوی پێی بکەوێت،

ئـم
یوۆن بە دودڵی وتی
کیون ماچێـکی لـە نێوچەوانی یوۆن کرد
و وتی
ئاگاداری خۆت بـە

و هەنگاوی نا بۆ دەرەوەی ماڵەکە
پێش ئەوەی بڕوات دەستی لەسەر شانی جۆنگکوک دانا
وتی
ئاگاداری بـە زیاتر لە باوکی متمانەم پێتـە،
کیون تەنانەت نایەوێت بە باوکی خۆشی بانگی بکات

جۆنگکوک لە وەڵامدا وتی
بێخەمبـە.

دوای  ئەوە کیون سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی  دەستی کرد بە لێ خوڕین،

منـیش دەڕۆم ئاگاداری خۆت بە و وانەکان بـە باشی بخوێنـە.
جۆنگکوک وتی

ڕوی وەرگێڕا بۆ ئەوەی بڕوا بەڵان وەستا کاتێک گوێی لە یوۆن بوو وتی
بۆچی؟!

جۆنگکوک سەیری کرد بە مانای تێنەگەیشتن
یوۆن دەستی کردەوە بە قسـەکردن

مـ،مەبەستم بۆچی کامێکی تر نامێنیتەوە؟!
یوۆن وتی بە شڵەژانەوە

جۆنگکوک حەزی ئەکرد بمێنێتەوە بەڵام کاری زۆری هـەیە ناکرێت  کارەکانی کۆمپانیا پشتگوێ بخات،

ئەو هـی منـە!Where stories live. Discover now