part 25

639 59 23
                                    
















دووهەفتە و سـێ ڕۆژ  بەسەر مردنی دایکی یوۆن
بەڵام یوۆن هەر وەک خۆیەتی بەزۆری جۆنگکوک  خواردو ئەخوات و کەم ئەدوێت،
و زۆربەی کاتەکانی بە خەوتن بەسەر ئەبات،،
جۆنگکوک زۆر نیگەرانیەتی،
بەتایبەت کە ئێستا یوۆن دوگیانە،،
هێشتا بە نیاز نیە پێی بڵێت کە دوگیانە،،
بیر ئەکاتەوە پێی بڵێت بەڵکو یوۆن لەبەر مناڵەکە بێتەوە باری ئاسای خۆی،،
بەڵام جارێ  وا باشترە پێی ناڵێت،
ڕۆشتەوە ماڵەوە دەرگای کردەوە
ڕاستەوخۆ هەستی بە باوەشێکی توند  کرد
یوۆن قاچەکانی لە دەوری کەمەری جۆنگکوک ئاڵاند بوو
و قۆڵەکانیشی لە ملی،،
و سەری ناشت لەنێو ملی،
جۆنگکوک بەخێرای دەستی خستە ژێر قاچەکانی یوۆن بۆ ئەوەی نەکوێت و باڵانسی لەدەست نەدات،

جۆنگکوک دڵی خۆشبوو
چونکە لەوەتەی دایکی مردووە
لای دەرگاکە نەوستاوە و چاوەڕێی بکا بەڵکو هەر خەوتوە و لەژێر جێگاکەی بووە،،

جۆنگکوک بۆنی قژی کرد و هەستی بە نیمچە تەڕی قژی کرد و بۆنی کرد
"پێم وایە کچەکەم بیری کردبووم،"
جۆنگکوک چرپاندی٠
"زۆر"
یوۆن بە نوزەوە وتی کە بە ئەستەم گوێت لە دەنگی ئەبوو لەنێو ملی جۆنگکوک
جۆنگکوک هەنگاوی نا بەرەو چێشتخانەکە لە کاتێکدا یوۆن هێشتا خۆی هەڵواسی بوو بە جۆنگکوک
و جۆنگکوک،یش دەستێکی لەژێری بوو بۆ باڵانسی،

"خواردنم هێناوە"
جۆنگکوک وتی
بە دەستە بەتاڵەکەی  زەرفی خواردنە ئاماداکراوەکانی خستە سەر مێزی نانخواردنەکە
بەڵام یوۆن هیچ وەڵامی نەبوو
جۆنگکوک هەستی بە تەڕی کرد لەسەر ملی،
جۆنگکوک چاوەکانی توند داخست لە توڕەی و نیگەرانیا،
دوبارە یوۆن دەگری، ئەوەش جۆنگکوک توڕە دەکات،

"سەیرم بکە"
جۆنگکوک وتی
بەڵام یوۆن وەڵامی نەدایەوە

"دوبارەی ناکەمەوە!"
جۆنگکوک بە دەنگێکی جدی وتی
یوۆن سەری لە نێو ملی جۆنگکوک جیا کردەوە و سەیری جۆنگکوک،ی کرد بە چاوە شوشەیەکانی
جۆنگکوک بە دەستە بەتاڵەکەی بە هێمنی فرمێسکەکانی یوۆن،ی سڕی

"لەمڕۆوە گریان نـیە
چیتر نەبینم بگریت!"
جۆنگکوک وتی بە دەنگێکی نەرم بەڵام ئەتوانی هەست بە تۆزێک توڕەی بکەیت،
یوۆن سەری بە ئەرێ  لەقاند

"وشە شیرینەکانت شیرینەکەم"
جۆنگکوک وتی
ماچێکی بچوکی لوتی کرد
یوۆن وەڵامی دایەوە
"باشە"

"کەواتە ئێستا لەگەڵ کوالاکەم خواردن ئەخۆین"
جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە وتی و هەنگاوی نا بەرەو کورسی  مێزی نانخواردنەکە
لەگەڵ ئەم قسەیە یوۆن تەقیەوە لە پێکەنین
جۆنگکوک  زەردەخەنەکەی فراوانتر بوو
و نزیک تری کردەوە لە خۆی

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 23 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ئەو هـی منـە!Where stories live. Discover now