Part 9

369 35 0
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..


لەو ڕێگایەوە بەلای ڕاستدا بڕۆ دواتر چەندین ژور لەوێ هەیە وە بڕۆ بۆ ژوری پێنجەم،
کچـەکە وتـی

سوپاس
یوۆن وتـی
لەگەڵ کەمێ زەردەخەنەی سەر لێوەکانی
و بەخێرای لەوێ ڕۆشت بۆ ئەوەی چیتر نەبێتە جێی سەرنجـی ئەو کوڕە


بەهێواشی لە دەرگاکەی دا و دەنگێکی خانمـانـە ڕێگەی پێدا بچێتە ژورەوە،

س،سڵاو
یوۆن وتی
بە شڵەژانەوە

ئافرەتێکی شۆخ و شەنگ کە دیار بوو لە ناوەڕاستی تەمەنی دا بێت
سەری بەرز کردەوە لەسەر پەڕاوەکانی بەردەمی و زەردەخەنەیکی
جوانـی بەڕووی یوۆن،دا کرد و وتی

بەخێربێت کچـم ئایە قوتابی نوێیت؟!

یوۆن لەوەڵامدا وتی
سوپاس،بەڵێ قوتابی نوێم،

ئافرەتەکە زەردەنەیەکی کرد و وتی
کەواتە لەسەر سۆفاکە دابنیشـە تاوەکوو من فایلەکەت دەدۆزمە ناوت چـیە؟!

یوۆن،جیۆن یوۆن
یوۆن وتی
دانیشت لەسەر سۆفاکە هەر ئەو کاتە بیری کردەوە کە ناوەکەی چەند لەسەر نازناوی بنەماڵەکەی دێت،

دوای چەند خولەکێک ئافرەتەکە هانەسەیەکی هەڵکێشا و زەردەخەتەی کرد و
وتی
ئەوەتا،هوهـ لەکۆتایدا دۆزیمەوە،
سەیرکـە تۆ دەبێت بچیت بۆ پۆلی D-12
وە فایلەکەت بدەیت بە چاودێری پۆلەکەت

یوۆن شڵەژاو بوو دەربارەی ئەوەی کە ئەو هیچ زانیاری نـیە لەسەر شوێن و چاودێری پۆلەکەی،
بۆیە پرسی
بەڵام من چۆن چاودێرەکەم بدۆزمەوە!؟

ئافرەتەکە دوبارە خەندەی کرد و وتی
ئۆهـ، ئەزیزم ئەو خۆی لە پۆلەکەتە ئەمڕۆ هەموو چاودێرەکان لە پۆلی خۆیانن

یوۆن ئاهێکی حاسانەوەی هەڵکێشا و وتی
سوپاس،بەهێوای کاتێکی خۆش
یوۆن وتی
دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست و بیریکردەوە کە دەبێت پۆلەکەی لەکوێ بێت
دەستی کرد بە گەڕان لە دووای پۆلەکەی

دوای پێنج خولەک لەکۆتایدا
دۆزیەوە

چوە بەر دەرگا و لەدرگای دا و کردیەوە وەم و مشکێک سەیری ژورەکەی کرد بەڵام ڕاستەوخۆ پەشیمان بویەوە،

مامۆستاکە سەرنجی چوە سەر یوۆن و وتی

لەکۆتایدا هاتی کاتژمێرێکە وەستاوم بۆ ئەوەی بزانم چ نەفرەتیەک لەو شوێنە دادەنیشێت کەچی جرجێکی بچوکی وەک تۆیە،

ئەو هـی منـە!Where stories live. Discover now