Part 23

378 38 12
                                    















نزیکەی دوو مانگ تێپەڕیوە لەوکاتەوەی هاوسەرگیریان کردووە،
مانگێک لە ئێسپانیا مانەوە و
مانگێک ئەبێت کە هاتونەوە لە ئێسپانیا
یوۆن بەتەواوی ڕاهاتوە لەگەڵ جۆنگکوک و
خۆشیئەوێت،
زۆر زۆر تەنانەت بەپەلەیە بۆ ئەوەی جۆنگکوک بگەڕێتەوە لە کارەکەی و دوبارە بیبینێتەوە

وە پۆلی دوانزەی تێپەڕاند
ئاواتی ئەوە بوو لەبەشی دیزاین ناوی بگەڕێتەوە بەڵام
لەبەشی تەکنەلۆجیا و کۆمپیوتەر ناوی گەڕایەوە
وە ئێستا لەنێو پشوە،.

کۆتا تابلۆی سڕیەوە لە هۆڵەکە  کلاسیکیە مۆدێرنەکەیان و سەیری کاتزژمێری کرد بینی کە ئێستا کاتی ئامادەکردنی خوانی ئێوارەیە،

دەستی کرد بە ئامادەکردنی خواردن ئەو خواردنەی زۆر ڕقی لێیەتی خواردنی  دڵخوازی جۆنگکوک،ە
زۆر سەیرە ها؟؟
بۆیە بۆ ئەمڕۆ ئەو دروست ئەکات لەگەڵ خواردنێکی سوک بۆ خۆی کە حەزی پێیەتی
لەگەڵ بۆنی ئەو خواردنەی کە حەزی پێیەتی هێڵنجی هات،
بەڵام هەوڵی دا خۆی بگرێت و بەڵام دوبارە دڵی تێکەڵات
و ڕای کرد بەرەو دەسشۆرەکە و ڕشایەوە
دوای تەواو بونی بە لاوازیەوە هەڵسایەوە و ئاوێکی بەدەسشۆرەکە کرد و ڕوخسار و دەستی  شۆرد
و ڕۆشتە ژورەکەی جلێکی نوێی پۆشی کە کورت و تەنک بوو
هەرچەتە جلەکەی پیس نەبوو
بەڵام هەر پۆشی و داتر  و گەڕایەوە لای خواردنەکەی
هەموو هەوڵی خۆی ئەدا بۆ بۆن نەکردنی ئەو خواردنە،
کۆتا قاپەکانی داناو دەنگی کرانەوەی دەرگا هات  بەرەو لای دەرگاکە ڕۆی بەزەردەخەنەوە
جۆنگکوک،ی بینی کە چاکەتەکەی لەنێو دەستیەتی و چەتد قۆپچەیەک لە کراسەکەی کراونەوتەوە و بە زەردەخەنەوە سەیری یوۆن ئەکات،
یوۆن بەرەو ڕوی چوو باوەشێکی توندی لێیدا و جۆنگکوک باوەشی لێیدایەوە و توند و چەسپاندی بەخۆیەوە و خۆی نزم کردەوە بۆ بۆنکردنی مل و قژی

"بیرم کردبووی"
جۆنگکوک وتی بە دەنگێکی قوڵ لەنێو ملی
و توند تر لە باوەشی گرت
"منیش"
یوۆن بە دەنگێکی خۆشەویستیەوە وتی
یوۆن باوەشەکەی شکاند و لەسەر نوکی پەنجەی قاچی وەستا و خۆی بەرز کردەوە زەردەخەنەی کرد و ماچی لێوی جۆنگکوک،ی کرد
و جۆنگکوک لەژێر ماچەکە زەردەخەنەی کرد و ماچەکەی گۆڕیەوە و دەستێکی خستە سەر
کەمەری و دەستەکەی تریشی خستە دواوەی سەری،

دوای چەند خولەکێک ماچەکەیان شکاند و یوۆن بە هەناسە تەنگی و زەردەخەنەوە وتی
"بەخێربێیتەوە"

"سوپاس ژنەخۆشەویستەکەم،"
جۆنگکوک بە زەردەخەنەوە وتی یوۆن،ی خستە باوەشی و هەڵی گرت و هەنگاوی نا بەرەو پلیکانەکان،
"هێی جیۆن جی دەکەیت من خواردنم ئامادە کردووە سارد ئەبێتەوە"
یوۆن وتی
"خواردنەکان تێکراون؟؟
خستوتنە نێو قاپەکان؟؟"
جۆنگکوک بە زەردەخەنەیەکی بەفیز وتی
ئەزانێت کە یوۆن واناکات تاوەکو نەڕۆن بۆ سەر مێزی نانخواردن
خواردنەکان خاناتە نێو قاپەکان،

ئەو هـی منـە!Where stories live. Discover now