دوبارە و دوبارە یوۆن دڵی تێکەڵات و
وبەخێرای ڕۆشتە دەسشۆرەکە
ئەمە چەندین جارە وای بەسەردێت
بەڵام ئەمە دووەم جارە کە جۆنگکوک لەماڵ بێت و وای بەسەر بێت چەندین جار وای لێهاتوە بەڵام جۆنگکوک لەماڵ نەبوە ،
جۆنگکوک بەخێرای بەدوایدا چوو
بینی کە یوۆن ئەڕشێتەوە
بە دەستێکی قژی بۆ کۆکردەوە بۆ ئەوەی
بێزاری نەکات
و بە دەستەکەی تری بە پشتی دا ئەهێنا
بە نێگەرانیەوە سەیری ئەکرد"تەنها فڕێیبە، ئەوەی لەنێو گەدەتە فڕێیبە ئازیزم تۆ باشدەبیت،"
جۆنگکوک بە تۆنێکی نەرم وتی
دوای چەند چرکەیەک سوۆن وەستا لە ڕشانەوە و بە ماندووی هەڵسیاوە
لەکاتێکدا جۆنگکوک، یارمەتی دا و کەمەری گرتبوو
یوۆن ئاوێکی بە ڕوخساری داکرد
و جۆنگکوک قژی یوۆن،ی خستەوە پشت گوێی و بە خاولێیک دەموچاوی وشک کردەوە،"وابیردەکەمەوە نەخۆشبیت،
ئەمە دووەم جارە دەڕشێیتەوە"
جۆنگکوک وتی بە نیگەرانیەوە لەکاتێکدا خەریکی وشکردنەوەی دەموچاوی یوۆن بوو بە نەرمی
وابیریکردەوە کە ڕەنگە نەخۆشکەوتبێتچونکە تێبینی ئەوەشی کردوە یوۆن بەتەواوی ئارەزوی خواردنی لەدەست داوە،"نازانم، ئەمە چەندین جارە دەرشێمەوە"
یوۆن وتی بەبێزاری و هیلاکیەوە
لەکاتێکدا چاوەڕێ بوو جۆنگکوک تەواو بێت لە وشککردنەوەی ڕوخساری"چەندین جار؟؟
تۆ جدیت؟؟ئەی بۆ تاوەکو ئێستا پێت نـەوتوم ! "
جۆنگکوک بە بێبڕوای وتی کاتێک وەستا لە وشکردنەوەی ڕوخساری
یوۆن تەنها بێدەنگ بوو
"بۆخاتری خودا، ئێمە هاوسەرین چۆن لێم ئەشاریتەوە کە چەندە نەخۆشیت و ئەڕشێیتەوە؟؟"
جۆنگکوک خەریم بوو توڕە ئەبوو بەڵام دانی بەخۆیدانا
چونکە هەرخۆی یوۆن ئێستا حاڵی باش نیـە،
"ببـور.."
قسەکەی یوۆن بڕدرا لەلایان زەنگی موبایلەکەی جۆنگکوک مۆبایلەکەی لەگیرفانی دەرکرد و سەیری ژمارەکەی کرد و هەڵی گرت لەهەمان کاتدا کەمەری یوۆن،ی ڕاکێشا بۆ لای خۆی و وەڵامی دایەوە،"بەڵێ جیمین؟"
"نەخێر لەماڵەوەم"
"گاڵتە مەکە کاتی ئەو شتانەم نـیە"
"باشە باشە کەمێکی تر لەوێ ئەبین"
جۆنگکوک وتی کاتێک دەربڕینی ڕوخساری گۆڕا بۆ شڵەژان بەڵام هەرزوو شاردیەوە"چی بووە؟"
یوۆن پرسی
جۆنگکوک زەردەخەنەیەکی کرد و وتی
"هیچ شتێک تەنها دایکت تۆزێک شەکرەی بەرز بۆتەوە و داوای کردوە سەردانی بکەین
ئێستاش بڕۆ شتێک بپۆشە بابڕۆین بۆ لای ""ئەو باشـە؟ "
یوۆن بە شڵەژانەوە پرسی
ئەو ئێستا زۆر لەگەڵ دایکی ئەگونجێت
وەک سەرەتاکان نین دایکی بەتەواوی باش بووە لەگەڵی و هەموو خۆشەویسیتیەک و سۆزی پێ ئەبەخشێ،
YOU ARE READING
ئەو هـی منـە!
Romanceیوۆن کچێکی وردیلەی جوانی هەژدە ساڵیە تاکـە کچـە لە نێو خێزانەکەیدا هەمویان خۆشیان دەوێـت جگە لە باوکی، دوای ئەوەی یوۆن توشی ڕوداوێک دەبێت و دەکەوێتە حاڵەتی بێهۆشی وە کە دواتر بە ئاگادێتەوە، توشی لەبیرچونەوە دەبـێت!! و هـیچ کەسێک ناناسێتەوە تەنانەت...