18

1.1K 217 284
                                    

بۆ ئەو کەسانەی لەم چیرۆکە تێناگەن ... ئەم چیرۆکە پیامێکی زۆر قوڵ هەڵدەگرێت بۆیە تەنها ئەو کەسانە تێدەگەن کە وەک ئانی ژیانێکی سەختیان هەبووە لە رووی دەروونەوە وێرانن...

•وێران بووم•

دەرگای ژوورەکە کرایەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

دەرگای ژوورەکە کرایەوە ...

هەر لەگەڵ هەنگاونان بۆ نێو ئەم ژوورە هەستت بە خنکان دەکرد راستەوخۆ تەمێک قورگتی داگیر دەکرد ... بە تەواوی تاریک بوو...

پاشان جەستەی ئافرەتێکی لاوازت دەبینی لەسەر بێدەکە ... ئافرەتێک بە زیاتر لە درندەیەک دەچێت ..

چاوەکانت پڕ دەبوون کاتێک سەیرت دەکرد ... بەڵام هەموو شتێک وەستا کاتێک ئافرەتەکە هەستی بە بوونی خۆشەویستەکەی کرد لە ژوورەوە..

« یۆنگی » پاشان بە لاوازی هەڵسایەوە ... دەست و قاچی دەلەرزی ... «لێت دەپارێمەوە یۆنگی کەمێکم پێ بدە» بە لوازی قۆڵی پیاوەکەی گرت..

«قاچەکانت ماچ دەکەم تکایە تەنها تۆزێک» ژێر چاوەکانی سور ببون ... جگەلەوە ئێسکی شانەکانی دەرکەوت بوو بەهۆی لاوازیەوە ..

«تکایە هەر شتێک بتەوێت دەیکەم ... » یۆنگی پێکەنی دەستەکانی گرت وایکرد هەڵسێتەوە..

« ئانی » بەرزی کردەوە بۆ باوەشی ... «بێگومان من ئەوەم بۆ هێناویت» زەرفێکی بچوکی لە گیرفانی دەرهێنا ... چاوەکانی ئانی گەشایەوە دەمی دەلەرزی ..

«پێمی بدە» ویستی بیبات بەڵام یۆنگی دووری خستەوە ... « وتت هەر شتێک بمەوێت دەیکەیت» بە پێکەنینەوە وتی ...

«بەڵێ من دەیکەم» ئانی و چاوە سورەکانی هێشتا لەسەر زەرفەکە بوون ..  پەنجەکانی بە بەردەمی دەلەرزی ...

«باشە کەواتە من هەست بەبێزاری دەکەم ... هەڵسە سەما بکەو گۆرانی بڵێ» بە بێباکی کچە بچوکەکەی پاڵدا ...

«بەڵێ بێگومان» ئانی بە شێتانەی هەڵسایەوە وەک شێتێکی دەستی کرد بە سەما کردن...

little lady //k. thWhere stories live. Discover now