•خۆشەویستە پیرەکەم•
ئانی بە بێهێزی پاڵکەوت بوو رووخساری وەک مردوویەک بێهەست بوو... سەیری سوچی ژوورەکەی دەکرد بە بەتاڵی...
«ئانی»تایهیۆنگ بە هێواشی ناوی هێنا .. «تایهیۆنگ»
ئانی سەیری تایهیۆنگی کرد ..«من بکوژە»وتی پاشان چاوی داخست ... تایهیۆنگ بێدەنگ بوو بە ئارامی هات لەبەردەم ئانی دانیشت ..
«خۆمم لەدەست داوە تایهیۆنگ ... ئازار دەکێشم بەبێ ئەوەی بزانم بۆچی ئازار دەکێشم»بە ناڕێکی هەستەکانی روون دەکردەوە ..
«تەنها دەمەوێت بمرم .. لەوانەیە بچم بۆ دۆزەخ بەڵام» بێدەنگ بوو .. «پێموایە ژیانێکی باشترم دەبێ لەوانەیە خودا بەزەیی پێمدا بێتەوە ئازاری کەمترم پێ بدات»
تایهیۆنگ هەناسەیەکی هەڵمژی دەستی راکێشا...«دەستم بگرە ئانی»ئانی سەیری دەستی کرد ... «تۆ تا نیوەی رێگاکە هاتووی شەرمەزاریە بگەرێیتەوە»
ئانی بە تێنەگەیشتووی سەری جوڵاند..«پێویستە ئەم رێگایە تەواو بکەین»روونی کردەوە «بەیەکەوە»
ئانی بە دوودڵیەوە نزیک بوویەوە ...«ئانی متمانەم پێ بکە خەریکە تەواو دەبێت خۆشیەکان نزیکن» فرمێسک لە چاوی خاتوونە شکاوەکە دروست بوو..
باوەڕ ناکات هیچ رووناکیەک هەبێت ... بەڵام تەنها ئەنجامیدا بە لاوازی دەستی تایهیۆنگی گرت...
«بابڕۆین بۆ ماڵەوە ئانی»
.
.
.
.
.
.
.
.
.After 2 years
«باوکە چەنێک ماوە؟!»بوکەڵە بچوکەکەی خستە باوەشی سەیری باوکی کرد کە خەریکی شۆفێری کردنە..
«تەنها چەند خولەکێک ماوە»باوکی وتی کاتێک هێشتا سەیری رێگاکەی دەکرد..
«لەوانەیە خاتوو فریشتە ئێستا خەمبار بێت»بە خەمباریەوە وتی کاتێک بیری لە فریشتەکان دەکردەوە ... «بۆچی پێتوایە خاتوو فریشتە خەمبار بێت؟!» باوکی پرسی..
YOU ARE READING
little lady //k. th
Romance~ دەتوانم ببم بە خانمی تۆ ؟! ~ بێگومان خانمەکەم.. پیاوێکی دەروون نەخۆش ... کچێکی بچوک..