14

2K 298 439
                                    

•من بە نهێنیەکەت دەزانم•

چاوم هەڵهێنا بەهۆی ئەو ئازارە تیژەی لە شانم هەبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاوم هەڵهێنا بەهۆی ئەو ئازارە تیژەی لە شانم هەبوو ... کەواتە نەمردم وە ئەوەی روویدا خەو نەبوو...

چاوم لەسەر سەقفی ژوورەکە جێگرکرد بوو دەستم بە هێواشی بەرز کردەوە تا دەست لە شانم بدەم...

«دەستی لێمەدە»دەنگە وشک و سامناکەکە وتی ... پێویست ناکات بڵێم کێیە .. بەڵام چی دەکات لێرە پێموا بوو منی هەڵداوەتەوە کۆریا ...

«بۆچی؟!»تەنها ئەوم وت ... من هەستم بە شانم ناکەم زۆر قورسە وەک ئەوە وایە سڕ بووبێت..

هیچ وەڵامێکم وەرنەگرت ... «بۆچی ویستت من بکوژیت»

سەرم سوڕاند تا سەیری بکەم .. هیچ پەشیمان نیە
من زۆر دڵم شکا ... وامزانی ئەو خۆشی دەوێم هەرگیز ئازارم نادات...

«بۆچی خیانەتم لێ دەکەیت؟!»سەرسام بووم لە قسەکەی .. هەستم بە سیەکانم کرد بچوک بوونەتەوە...

ئەمە تەنها بەهۆی بڕینی قژم نەبوو...

«نهێنیەکەت دەزانم ئانی...»
.
.

دوو رۆژ تێپەری بەردەوام لە ناو جێگاکەم بووم ... ئازاری شانم زۆر لەوە زیاتر بوو کە بیرم لێی دەکردەوە ... تەواوی شەوەکە دەگریام بەهۆی ئەوە..

تایهیۆنگ قەدەغەی ئەوەی کرد کە هیچ کەسێک سەردانم بکات ... پێم وایە ئەم سزایە بەس نەبوو کە خەریک بوو بمرم

ئەمانە هەمووی بەهۆی ئەوە بوون کە دەمویست کۆبونەوکە لە قازانجی ئێمە بێت..

هەفتەیک لەمەوبەر پلانێکم دانا چونکە رازیکردنی فەڕەنسەکان زۆر ئەستەم بوو ... ئەو داتپەروەری لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێن..

بەم شێوە ئێمە هیچ سودێکمان لەم رێکەوتنە نەدەبینی بۆیە من هەڵسام بە ژوان بەستن لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیاکە پیاوێکی پیری تەمەن 40 ساڵ

پیاوێک بە ناوی فرێد

ئەمە ئاسان بوو ... هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوە قژم ببرم تا لە خانمێکی فەرەنسی بچم..

little lady //k. thWhere stories live. Discover now