21

2.5K 306 451
                                    

•ئێمە بە تەواوی ئەومان لەدەستاداوە•

~ئەو گۆرانیە وەک دیاریەک وەربگرن (جەژنانە🙂)

دوای کردنەوە قوتووەکە هەموویان شۆک بوون .. هەمان ئەو شتەی هەمووان بیریان بۆ دەچێت .. لە ناوەوە ماددەی کریستاڵ هەبوو کە یەکێکە لە مادە قورسەکان..

چاوەکانی ئانی گەشایەوە سەری بەرز کردەوە سەیری تایهیۆنگی کرد...«تۆ باشترینی»لە خۆشیا لێوەکانی دەلەرزین..

«تۆ چ نەفرەتیەک دەکەیت؟!»جیمین بە توڕەی هەڵسایەوە هەمووان بە شۆکەوە سەیری کەشەکەیان دەکرد...

«ئەوە کێشەی تۆ نیە جیمین»تایهیۆنگ بەبێ باکی وتی..جیمین بە توڕەی چاوەکانی فراوان کرد.. «هەر چەندە ئێمە برا بین یان باشترین هاوڕێ بەڵام من پێت دەڵێم تۆ زۆر خۆپەرستیت تایهیۆنگ»

خاتوو کایلی هەڵسایەوە ...«هێمن ببنەوە کوڕینە» تایهیۆنگ لە دوای ئەو هەڵسایەوە...«خۆت تێکەڵی کارەکانی من مەکە»

«من تێکەڵ نابم بەڵام تۆش بوەستە لە خۆدزینەوە دەربارەی راستیەکان»چاوەکانی جیمین سور بوون دەستەکانی دەلەرزی...

«وەک ئەوە رەفتار دەکەیت کە گرنگی پێنادەیت بەڵام زۆر باش دەزانیت ئەم دۆخەی ئانی هۆکارەکەی تۆیت»چاوەکانی تایهیۆنگ بە فراوانی کرایەوە ...

هەمووان بە ترسەوە بێدەنگ بوون...لە راستیدا ئەمە تاکە رستە بوو تایهیۆنگ هەمیشە لەبیری خۆی دەبردەوە...

«تۆ ئانیت خستە ئەم بارودۆخەوە تۆ خراپەکاری راستەقینەی نەوەک یۆنگی»تایهیۆنگ مستێکی لە رووخساری جیمیندا ...

«دەمت داخە خوێڕی چۆن بوێری ئەوە دەکەیت من تۆمەتبار بکەیت من هەمیشە باشترین شتم بۆ ئەو کرد»جیمینیش دانەیەکی کێشا بە تایهیۆنگدا...«ئەمە راستیەکەیە تۆ ژیانی ئانیت وێران کرد وە تا ئێستاش ناوەستیت»

«هێمن ببمەوە کوڕینە»جەنگکووک ویستی بچێتە نێوانیان بەڵام شەڕەکە زۆر چڕتر بوو ...

خاتوو کایلی بە بێهێزیەوە کەوتە سەر زەویەکە...«جیمین تکایە بووەستە»میۆ بە گریانەوە وتی شەرکردن لەگەڵ تایهیۆنگ ئەستەمە ...

سابرینا بە شۆکەوە کچەکەی لە باوەش گرت بوو ئەمە یەکەمجار بوو جیمین و تایهیۆنگ شەڕ بکەن .. چونکە ئەوان باشترین کەسی یەکتر بوون...

little lady //k. thWhere stories live. Discover now