Chapter.21

431 61 92
                                    



Povی رۆس

ماری لەبەردەممدا دەرکەوت و کە چاوەکانی دەخوراند کاتێک بەرەو لای من دەهات. قژی شێوابوو و بە ئاشکرا دیاربوو کە تازە لە خەو هەڵسابوو و دیاربوو چەند کاتژمێرێکی باش خەوتووە. زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوم بە بینینی ئەم دیمەنە پێکەنیناویە.

شوشە خواردنەوەکەم هەڵگرت لەسەر مێزەکەو خستمە پشتی خۆم و شاردمەوە، پێویستی بە بینینی ئەوە نەبوو کە من دەخۆمەوە.

" بۆچی لەم کاتەدا بەئاگایت؟"پرسیم.

"برسیم بوو. پێموایە جەیک هەوڵیدا بۆ نانخواردنی ئێوارە لە خەو هەڵسم بەڵام زۆر خەومدەهات... بۆیە جارێکی تر خەوم لێکەوتەوە".

" باشە، چی دەڵێی ئەگەر تۆ بڕۆیت حەمام بکەیت لە کاتێکدا من شتێکت بۆ ئامادە دەکەم بۆ ئەوەی بیخۆیت؟"

پێم وا نەبوو بڵێت بەڵێ . بەڵام سەری لەقاند بە بەڵێ باوەشکێكی دا.
پێکەنینم دەهات بەم رەفتارە کیوتانەی. چەند ساتێک لەمەوبەر هەستم بە سەرئێشەیەکی ترسناک دەکرد . بەڵام هەر کە هاتە ژوورەوە تەنانەت لەبیریشم نەما کە سەرئێشەم هەبوو بەڵام من ئەمەم بەدڵ نەبوو. چونکە ئەگەر زۆر وابەستە و گیرۆدەی ماری بوومایە، کەسانی دیکە هەوڵیان دەدا بگەنە لای بۆ ئەوەی ئازار بەمن بگەیەنن بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نەمدەتوانی وازی لێبهێنم.

ئەوە ئەو جیاوازیە بوو کە ماری لە هەر کچێکی تر کە پێشتر لەگەڵیدا بووم جیادەکردەوە.

لەناکاو ماری لە بیرکردنەوەکانمی دەرهێنام.

"بەڵام من ماندوم بۆ گەرماوکردن "ماری وتی

"دەزانم شازادە. بەڵام هێشتا پێویستە کە ..." تاڵێک لە قژیم لە پشت گوێیەوە دانا، پاشان بیرۆکەیەکم هەبوو." دەتەوێت یارمەتیت بدەم لە گەرماو کردن؟"

...



قسەکانمان کۆتایی هات بە قبوڵکردنی پێشنیارەکەم ، دەمتوانی بزانم کە دڵەڕاوکێی هەیە کە من بیشۆم،من هەرگیز شتێکم تاقی نەدەکردەوە کە ئەو پێی خۆش نەبێت. مەبەستم ئەوەیە دەتوانم بەشێک بم لە گەورەترین مافیا، بەڵام من پیاوێکی لەو جۆرە نەبووم.تەنانەت ئەو ژنانەشی کە لەگەڵیان دەخەوتم هەرگیز بەزۆر هیچ کارێکم لەگەڵ نەکردوون بەبێ ئارەزووی خۆیان.

ماری کەمێک زیاتر لە خەو هەڵسا و خەواڵوییەکەی نەما. بەهەر حاڵ چووینە ناو گەرماوەکە و من گەڕامەوە دواوە تا ئەو لە جلەکانی دابکەنێت و خۆی لولدات لە خاولیەکەوە و جەستەی داپۆشێت و بچێتە ناو بانیۆکە، ئەوەی زۆر بە خێرایی کرد.

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now