Chapter.18

366 58 6
                                    









ماریاناPOV

لە نێوان جەیک و ڕۆسدا وەستابووم .هەستم بە بچووکییەکی زۆر دەکرد بە بەراورد بە باڵایان. زۆر هەستم بە شەرم دەکرد. جەیک سەیری ڕۆسی کرد بۆ ئەو قسەیەی کە تازە کردی (داوای لێبوردنەکە)و ئاهێکی هەڵکێشا پاشان جەیک بەڕێکەوت بۆ ئۆفیسەکەی.من و رۆس بە تەنها ماینەوە.

سەیری چاوەکانی رۆسم کرد و دەمزانی بەڕاستی پەشیمان بووەتەوە لەو شێوازەی کە لەگەڵم قسەی پێکردووە. شتێکی گەورە نەبوو، بەڵام خۆشحاڵ بووم کە داوای لێبوردنی کرد چونکە بەڕاستی پێویست بوو لەگەڵیدا بم.

رۆس تا ئاستی من خۆی نزم کردەوە و تاڵێک قژمی لە پشت گوێمەوە دانا.

"من...توڕە بووم نەدەبوو بەو شێوەیە مامەڵەت لەگەڵ بکەم...ببورە ئەزیزم."

ماوەیەک سەیرم کرد پاشان بە سادەیی لە باوەشم گرت، سەرم لەسەر سنگی دانا، هەرگیز نەمدەتوانی لێی توڕە بم، نەک تەنها لە رۆس بەڵکو لە هیچ کام لە کاروسۆکان ناتوانم تورەببم.

رۆس ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵمژی.

"کێشە نییە" وتم

- ڕۆس هەڵیگرتم و بردمی بۆ سەر قەنەفەکە، لەوێ ڕێگەی پێدام فیلمێک هەڵبژێرم و بەیەکەوە سەیری بکەین.

هەرچەندە تازە لە خەو هەڵسابووم، بەڵام خەریک بوو خەواڵوو ببم.  بۆیە بڕیارمدا کەمێک قسەی لەگەڵ بکەم.

"رۆس؟"

"هم؟"

"ئەو کێبوو؟" پرسیم لە کاتێکدا سەرم لەسەر شانی دانا.

"ئەو...ئەو شێریلە. جیابووینەوە چونکە بەردەوام فێڵی لێدەکردم، هەرچەندە منیش بەڕاستی گرنگیم پێنەدەدا چونکە منیش خۆشم نەدەویست. ئەو تەنها پارەی خۆشدەویست...و دەسەڵاتی خۆشدەویست..؟"

من هیچم نەوت

"ببورە کە رێگەمدا ئازاری تۆ بدات نەدەبوو بهێڵم روبەروی تۆ ببێتەوە و تۆ ببینێت ، زۆر باشبو کە جەیک لەوێ بوو ئەگەرنا من بەراستی ئەوم دەکو...... گرینی پێمەدە"

من زانیم مەبەستی چیە (ئەگەرنا ئەوم دەکوشت)بۆیە نەمپرسی کە مەبەستی چیبو لەوە.بە گوێگرتن لە قسەکانی جارێکی تر دەستم کردەوە بە خەوتن. رۆس تێگەیشت کە چۆن خەریکی خەبات بووم بۆ ئەوەی بەئاگا بمێنمەوە و نەخەوم بۆیە پێم پێکەنی،نەمدەزانی بۆچی هەمووان بە شەیتان یان شتێک ناوی رۆسیان دەبرد، چونکە بەڕاستی ئەو لەلای من کەسێکی باش و خەمخۆر بوو.

رۆس لەناکاو وتی:. "لەگەڵ ئێمە بە سەلامەتی بمێنەرەوە. ئەوە تەنها شتێکە کە پێویستم پێیەتی."

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now