Part 8

24 3 7
                                    

Part 8

هیونجین: بۆچی ئێمە لێرەین؟

تۆمی: بۆ تۆڵەسەندنەوە

هیونجین: باسی چی دەکەیت؟

تۆمی: تۆ کوڕە بچووکی گەمژە پێتوایە ئێمە دەتوانین هاوڕێ ببینە هاوڕێ ؟

هیونجین: چیت دەوێت؟

تۆمی: پێت وایە لەبیرم چوو مامۆستاکە منی لە پۆلەکە دەرکرد بەهۆی تۆوە همم؟

هیونجین: هەڵەی تۆ بوو، من دەچمەوە ماڵەوە (ئەو کەمێک دوور کەوتەوە)

تۆمی: هەمووان با هێزی خۆمانی نیشان بدەین، هێی سام

کاتێک هیۆنجین سوڕایەوە یەکێکیان بوکسێکی لە دەمی دا و پاشان هەموویان هێرشیان کردە سەری

ئێما : نا....نا ... خوایە با پولیسەکان زوو بگەنە ئێرە ( ئەو هەنسکی ئەدا لە پشت دیوارەکە )

تۆمی : هەی کوڕە ساردەکەی کۆریا ، دەتکۆژم ،دەتکۆژم

"دەتکۆژم، دەتکۆژم" ئەم وشانە دووبارە و دووبارە لە مێشکی هیۆنجیندا دەنگ دەدانەوە

گەڕانەوە بۆ ٨ ساڵ لەمەوبەر

هیونجین پۆڤ :
دوای من چاوەکانم کردەوە ... چی !؟ ئەمە ژوورەکەی خۆم نییە !! پاشان بەبیرم هات لە لایەن ئەو پیاوەوە ڕفێندرا بووین

هیونجین : فیلێکس ! تۆ لە کوێیت ؟ فیلێکس !! هێ تۆ فیلێکسەکەم پێم نیشان بدە ، ئەو لە کوێ یە ؟ ( سەرەتا بە هاوارەوە پاشان گریا )

بیۆل : کوڕە جوانەکە لە کۆتایدا بەخەبەربوویەوە ، من زۆر دڵخووشم بووم

هیونجین : فیلێکس لە کوێ یە ؟ ( بە دەنگێکی بەرز )

بیۆل : هێی ! ئەوە کۆتا جار بێت ئاوا دەنگ لەسەر من بەرز بکەیتەوە ئەگەر جارێکی تر دووبارە بێت من هاوڕێکەت ئەکۆژم ، وەرە دەی ( ئەو شانی هیونجینی گرت )

فیلێکس پۆڤ :
دوای ئەوەی چاوەکانم کردەوە بینیم هیونجین تا ئەو کاتە بەخەبەر نەهاتبوو و ئەو پیاوەی ئێمەی ڕفاندبوو بردی بۆ ژوورێکی تر من زۆر دەترسم ئەگەر شتێک بەسەر هیونجین دا بێت

بیۆل کار بۆ جیۆنگ سونگ دەکات و زۆر پیاوی تریش بۆ جیۆنگ سونگ کار دەکەن ئەوان منداڵەکان دەڕفێنن و منداڵان دەبێت گوێیان لێبگرن و کاری نایاسایی و کوشتن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دەستدرێژی سێکسی بکەن، نیوەی ئەو منداڵانەی لەوێن ئاسەواری دەستدرێژییان لەسەر لەشییانە ، جا چ کچ بن یان کوڕ و ئەگەر کارێکی هەڵە بکەن بە دڵنیاییەوە دەیانکوژن و هەندێک جار پێش ئەوەی ئەو منداڵانە بکوژن دەستدرێژییان دەکەنە سەریان

جیۆنگ سونگ بە بیۆلی وت کە کاری منداڵان نیشان بدات

بیۆل: هەموو منداڵەکان بە باشی گوێ لە قسەکانم بگرن، ئێمە لێرەین بۆ دروستکردنی گەورەترین گرووپ لە کۆریا، بۆیە هەمووتانمان هێناوە بۆ ئێرە بۆ ئەوەی کار بۆ ئێمە بکەن، پێویستە هەمووان لەمەودوا فێر ببن کە هیچ خێزانێکتان نییە، دەبێت تەنها بۆ ژیانی خۆت بژیت و ئەگەر کەسێک شتێکی هەڵەی کرد من بە دڵنیاییەوە دەیکۆژم

بەڵام من درۆزن نەبووم Where stories live. Discover now