Part 9دوای ئەوەی ئیما چەقۆیەکی لە دەستی تۆمیدا بینی زۆر تر ترسا و چاوەکانی فراوانتر بوون
ئیتر بەرگەی نەگرت و لە پشت دیوارەکەوە هاتە لای ئەوانئێما : تۆمی، بوەستە من پەیوەندیم بە پۆلیسەوە کردووە. بە زووترین کات لێرە دەبن ! ( تەلەفۆنەکەی بەرز کردەوە کاتێک ئەو قسەیەی دەکرد )
تۆمی : تۆ .... تۆ دیسانەوە ! تۆ کچی گەمژە ! ( هاوارێکی کرد ) .
ئێما : ب... بۆچی وا لەگەڵ سام دەکەیت ها ؟
تۆمی : هممم , کەواتە منیش دەبێت سزاتان بدەم , هاوڕێکانم ڕای ئێوە چییە ئەگەر خۆشی زیاتر لەم یارییە وەربگرین ؟
سێ لە کوڕەکان لە ئێما نزیک بوون و شانیان گرت
ئێما : چی دەکەن ؟
دواتر تۆمی هێواش هێواش بە زەردەخەنەیەکی خراپەوە لە ئێما نزیک بووەوە
تۆمی : تۆ زۆر جوانیت دەزانی ؟ ( سەری ئێما بەرز کردەوە )
ئێما : د...د.... دەستم لێ مەدە !
دەستی لە قژی ئێما دا و ئێما بەردەوام بوو لە جووڵە
هیونجین : ئێ ... ئێ....ئێما !
بە دەنگێکی زۆر لاواز و نزمەوە وتی. ئێما تووشی شۆک بوو چونکە ئەمە یەکەمجار بوو هیونجین بە ناوی خۆیەوە بانگی دەکرد
تۆمی : بۆ ئێستا قسە ناکەیت ؟ زمانت پێشتر زۆر درێژ بوو !
لەناکاو دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس شوێنەکەی پڕ کرد. هەمووان زۆر ترساون
تۆمی : تۆڵەت لێدەکەمەوە، ئەوە لەبیر مەکە ئێما
پاشان زۆری نەخایاند ڕایکرد. هاوڕێکانیشی هەمان شتیان کرد، بەڵام پۆلیس هەندێکیان دەستگیرکرد
ئێما : سام ! ئایا تۆ باشیت ؟ ئای نەخێر ! تۆ... ڕووخسارت ! ( ڕایکرد بۆ لای هیونجین کە لەسەر زەوی بوو )
هیونجین : بۆچی هاتووی بۆ ئێرە ؟
ئێما : تۆ و تۆمیم پێکەوە بینی کەمێک نیگەران بووم و شوێنت کەوتم دەترسا تۆمی شتێکت لێ بکات
هیونجین : بۆچی ئێما !؟
ئێستا ئەم کچە چۆن پێی بڵێ کە سێ ساڵە شێتانە عاشقی بووم ؟ بۆچی هیونجین ناتوانێت هەست و خۆشەویستی لە چاوە شینەکانیدا ببینێت ؟
ئێما : پێم وتی ... خەمی .... تۆ بووم !
پۆلیس هاوڕێکانی تۆمی بردە بنکەی پۆلیس و داوای لە هیونجین کرد سکاڵا تۆمار بکات بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە
دوای ئەوە هیونجین و ئێما لەسەر کورسییەک دانیشتبوون. ئێما ویستی برینەکانی هیونجین پاک بکاتەوە، بەڵام هیونجین ڕێگەی نەدەدا. ڕقی لەوەیە دەست لێ بدرێت
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات