Part 11

24 3 15
                                    


Part 11

هیونجین لە قوتابخانەیە ئێستا ناچار بوو بگەڕێتەوە بۆ کۆریا بۆیە ویستی بۆ دواجار بێتە ئێرە، چۆن دەتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆزەخە؟
ئەو وڵاتەی کە هەموو ژیانی وێران کرد
نەچووە پۆلەکەی , وەستا و سەیری قوتابخانەکەی کرد بۆ دواجار،  ئەو ڕاستییەی کە دڵتەنگ نییە چونکە ئەمریکا بەجێدەهێڵێت ئێستا هەموو جیهان وەک دۆزەخ وایە بۆی

تۆمی : ئای چۆنیت سام ؟ ئەی دەموچاوت چی ؟ ( سەرەتا بە گاڵتەجاڕیەوە وتی پاشان پێکەنی )

هیونجین : لە ئێستادا هەست بە باشی ناکەم، بۆیە لێم دوور بکەوەرەوە ( هەستا و هاتە بەردەم تۆمی )

تۆمی : کوڕە کۆریەکەمان نەخۆشە ؟

هیونجین هەناسەیەکی نائارامی هەڵمژی و ویستی بڕوات بەڵام وەستا کاتێک تۆمی قسەی کرد

تۆمی : تۆ ئێما بەکاردەهێنیت بۆ کارەکەت چەندە شەرمەزارییە , بیستوومە تۆ هۆکاری دیارنەمانی هاوڕێکەت بوویت . نازانم هاوڕێکەت بۆ ئەوەندە گەمژە بوو و باوەڕی پێکردیت ؟ بەڵام پێدەچێت لە تۆ گەمژەتر بێت

هیونجین سوڕایەوە و یەکسەر چووە بەردەم تۆمی و هاواری کرد

هیونجین : تۆ کوڕە بێ ئەخلاقەکە چۆن دەتوانیت بە هاوڕێکەم بڵێیت گەمژە ؟ ( بە توندی شەقێکی لە تۆمی دا )

تۆمی لە هێزی لێدانەکە ڕۆیشت بۆ دواوە تەنانەت خوێن لە لێوی خوارەوەی دەهات و دواتر پێکەنی و سەیری هیونجینی کرد

تۆمی : واو ! تۆ زۆر بەهێزی ها ! بەڵێ زۆر گەمژە و کوێر بوو . چەند هەژارە، ئێستا ڕەنگە لە دۆزەخدا بێت

هیونجین ئیتر بەرگەی توڕەیی خۆی نەگرت و کۆنترۆڵی لەدەستدا. چاوەکانی وەک خوێن سوور بوون و یەکسەر هێرشی کردە سەر تۆمی . زۆرێک لە خوێندکارانی ئەوێ هاتبوون بۆ ڕزگارکردنی تۆمی بەڵام هیچیان نەیانتوانی ئەوە بکەن و تۆمی لە دەستی هیونجین ڕزگار بکەن. ئێما هاتە ئەوێ و بە هێزی هیونجین تووشی شۆک بوو. دەموچاوی تۆمی بە خوێن داپۆشرابوو، بەڵام هیونجین لە لێدانی نەوەستا

هیونجین : نیشانت دەدەم کە کوڕە ساردەکەی کۆریا کێیە , تۆڵەی ئەو هەموو ئازارە دەکەمەوە کە بەسەرمدا کردوویت ! هاوڕێکەم "فریشتە" ئەو "فریشتەی " منە.

ئێما  : هیونجین تکایە ئارام بە !

ئەو ویستی هیونجین لە تۆمی جیا بکاتەوە بۆیە شانی گرت بەڵام هیونجین یەکسەر دەستی ئێما ڕاکێشا بۆ دواوە و ئەویش هەستا

هیونجین : دەستم لێ مەدە !

مامۆستاکان هاتن و یەکسەر تۆمییان بردە نەخۆشخانە و هەوڵیاندا هیونجین دەستگیر بکەن بەڵام خوێندکارەکان ووتیان خەتای تۆمییە


لەسەر پلیکانەکانی قوتابخانە دانیشتن و ئێما بێدەنگییەکەی شکاند

ئێما : واو ! بەڕاستی نەمدەزانی تۆ ئەوەندە بەهێزیت ( بە زەردەخەنەوە )

بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now