Part 6
لەو شوێنە گەورەیەدا، منداڵەکە هەوڵی دەدا لەو دۆزەخە ڕزگاری بێت
ووسان : بوەستە ! تۆ منداڵی نەفرەتی ! دەتکوژم تەنها چاوەڕێ بکە
یەکێک لە منداڵەکان ڕێگەیەکی بۆ هەڵهاتن دۆزیەوە بۆیە هەوڵیدا هەڵبێت کاتێک بازێکی بەسەر دیوارێکدا دا , لەلایەن ووسانەوە گیرا
ووسان : پێم وتیت بوەستە ! ئایا ئەوە ڕاستە ؟ دەتکوژم هاهاها دەترسیت ؟ ( بە ڕووخسارێکی ترسناکەوە سەیری منداڵەکەی کرد ) .
منداڵەکە دەستی کرد بە گریان کاتێک ڕووخساری ترسناکی ووسانی بینی
کوڕەکە : تکایە....تکایە مە ....مکوژە مامە ! (زۆر بە توندی دەگریا )
ووسان : پێم وتیت ڕامەکە بەڵام تۆ ئەوە پشتگوێت خست بۆیە دەبێت سزاکە وەربگریت
کوڕەکە : مەکە ....تکایە .... جارێکی تر ئەوە ....ناکەمەوە
ووسان : ئێستا زۆر درەنگ بووە، وەرە
زۆر بە توندی قۆڵی منداڵە بێتاوانەکەی گرت و وەک دڕندەیەک ڕاکێشا
ووسان : ئەم منداڵە نەفرەتییە ویستی لێرەوە ڕابکات ( منداڵەکەی خستە بەر پێی جیۆن سونگ )
جیۆن سونگ : دەستخۆش ووسان , باش نییە لێرە بەجێبهێڵیت. دەزانی بۆچی ؟ ( کاتێک سەیری منداڵەکەی کرد ) .
کوڕەکە : ب....بۆچی !
جیۆن سونگ : چونکە دەبیتە خواردنی گورگ ( بە شێوەیەکی بێهەست ) .
منداڵەکە لە هیچ تێنەگەیشت. فرمێسکەکانی ناو چاوەکانی وشک بوون
جیۆن سونگ : ووسان ، ئێستا دەتوانیت یارییەکە تەواو بکەیت
ووسان : بێگومان
ووسان بە زەردەخەنەیەکی شەیتانییەوە سەیری منداڵەکەی کرد، چەکەکەی بەرزکردەوە و یەکسەر تەقەی لە سەری کرد , چۆن بەم کەسانە ناودەبرێن مرۆڤ ؟ منداڵێک کە تەمەنی تەنها 12 ساڵ بوو ئێستا لە هەموو خەونەکانی بێبەش بوو , بە پاسەوانەکانی گوت تەرمی ئەو بدەن بە گورگەکان
جیۆن سونگ : هەمان شت خەریک بوو دووبارە ببێتەوە وەک 8 ساڵ لەمەوبەر ( هەستا و لە پەنجەرەکە نزیک بووەوە ) .
ووسان : بۆچی بەردەوام باسی ٨ ساڵ لەمەوبەر دەکەیت ؟ چی ڕوویدابوو . ئەی بیۆل چی ؟ بۆچی کوشتت ؟
بیۆل هەشت ساڵ پێش ئەوەی ووسان بێتە ئێرە دەستی ڕاستی جیۆن سونگ بوو، بەڵام بەهۆی هەڵەیەکەوە لەلایەن جیۆن سونگەوە کوژرا. ووسان هیچی لەبارەی هەشت ساڵ لەمەوبەرەوە نەدەزانی , چونکە پێنج ساڵ لەمەوبەر هاتە نێو گروپەکەوە
هەمووان لە پۆلەکەدا بێزار بوون دانیشتبوون و هیچیان قسەیان نەکرد پاشان بانگچان بێدەنگیەکەی شکاند
YOU ARE READING
بەڵام من درۆزن نەبووم ✔️
Actionکوڕێک لە تەمەنێکی زۆر بچووکەوە دەبێتە قۆربانی کێشەیەکی زۆر گەورە کاتێک بەردەوام هەوڵ دەدات ڕاستییەکان بڵێت کەس بڕوای پێناکات