Part 4

46 3 7
                                    

Part 4

لە کۆریا....

لە ژوورە تاریکەکەی هاتە دەرەوە و دواتر پێکەوە لەو شوێنە گەورەیەدا ڕۆیشتن

جیۆن سونگ : تا ئێستا چەند منداڵیان هێناوەتە ئێرە ؟

ووسان : ٣١ منداڵ، ٣١ منداڵ لە یەک ڕۆژدا! ئایا ئەوە تەنها بۆ یەک ڕۆژ بەس نییە ( بە شەیتانانە زەردەخەنەی کرد ) .

جیۆن سونگ : واو ! کارێکی نایاب ووسان بڕۆ کارەکانیان پیشان بدە و ئەگەر یەکێکیان ڕازی نەبوو یەکسەر بیکوژە من کێشەیەکی وەک ٨ ساڵ لەمەوبەر نامەوێت

ووسان : بێگومان کاکە , بێگومان




هەمووان کۆدەبنەوە و باسی قوتابخانە و شتەکان دەکەن، بەڕاستی باشترین گروپی هاوڕێیانن لە قوتابخانەدا

هان : گوێم لێ بوو کچە خوێندکارێکی نوێ هاتە پۆلەکەی تەنیشتمان

یێجی : کەواتە ؟

هان : گوێم لێ بووە دەڵێن ئەو کچە زۆر جوانە ( چاوەکانی داخست )

لینۆ : ئای هەمان چیرۆک دەست پێدەکاتەوە !!( هەناسەیەکی نائومێدانەی هەڵکێشا )

هان : یا یااا ! قسە مەکە ، تۆ هیچ لە خۆشەویستی نازانیت

لینۆ : ئایا ئەمە خۆشەویستییە عاشقی هەموو کچانی لەم جیهانەدا بیت ؟ ( برۆیەکی بەرز کردەوە ) .

هان : چ...چی ! ( هەموو شەربەتەکەی لە دەمی ڕژاند ) .

بانگچان : لینۆ، ئەگەر ژیانت خۆشدەوێت، ئێستا ڕاکە ( پێکەنی )

بێ بیرکردنەوە، لینۆ زوو هەستا و ڕایکرد بۆ ئەودیو، هانیش بەدوایدا ڕۆیشت

هان : هێی لینۆ وەرە ئێرە , هێی ڕامەکە

یێجی : هان ، لینۆ واز لەم شتە بێنە ئێستا مامۆستا دێت

هان : دەتکوژم لینۆ

لینۆ : کەواتە وەرە

لینۆ ڕایکردە شوێنی خۆی کاتێک مامۆستا هات یەکسەر دانیشت بەڵام هان لەبەردەم مامۆستاکەدا کەوتە خوارەوە , هەموو خوێندکارەکان پێکەنین بە هان

مامۆستا : ئەمە چییە ؟ چی ڕوودەدات ؟

هان : من.... ببورە...زۆر .... ببورە ( هەستا )

مامۆستا : ئێستا بڕۆ بۆ شوێنی خۆت

کاتێک هان دانیشت، لینۆ زمانی دەرهێنا , هان کەمێک دوورتر لە لای ڕاستی لینۆ دانیشتبوو

هان : یااا ! ( هەستا و بە دەنگی بەرز وتی ) .

مامۆستا : ئەمە چییە ؟ ئەمە چ جۆرە ڕەفتارێکی ناشیرینە لە پۆلدا !؟ ئەمڕۆ چیت بەسەر هاتووە ؟

هان : ببورە...تکایە ببورە مامۆستا ...ئەمە ... دووبارە نابێتەوە ( دانیشت ) .

لینۆ و یێجی بە دەنگێکی نزمەوە بە هان پێدەکەنین خەریک بوو لە پێکەنین بمرن








بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now