Part 2

49 4 8
                                    

Part 2
لینۆ یەکێکە لە زیرەکترین قۆتابییەکانی قۆتابخانە ئاواتەکەی ئەوەیە ببێتە دکتۆر بۆ ئەوەی ژیانی ئەو کەسانە ڕزگاربکات کە پێویستییان بە نەشتەرگەری هەیە بەڵام بەهۆی باری دارایی ناتوانن بیکەن ئەو لە هەستی ئەوان باش تێدەگات چۆنکە ئەویش لەهەمان بارۆدۆخ تێپەڕیوە
ئەو ئێستا لە پیاوەکی ڕاستەقینە دەچێت کە هەموو کچەکان دەکەونە داوی خۆشەویشتی ئەو بەڵام کاتێک دەزانن کەسێکی هەژارە خۆی لێ بەدۆر دەگرن چۆنکە وا هەسئەکەن کە ئەو ناتوانێت هەموو شتیکییان بۆ بکات بەڵام هەندێک لە کچان هەتا ئێستاش هەر خۆشییان دەوێت
ئەو ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵە بەڵام بۆچی !؟ ئەی نەدەبوو ئەو ئێستا ١٧ یان ١٨ ساڵ بێت ؟

ئەوان لە گورەپانی قوتابخانە بوون بەرەو دەرگای سەرەکییەکە دەچوون بۆ ئەوەی بڕۆنە ماڵەوە

لینۆ : جارێکی تر کێشەت چییە لە بیرکاری؟

‏لینۆ هەموو شتێک لەبارەی یێجی دەزانێت ,ئەو زۆر باش دەیناسێت. دەزانێت یێجی لە بیرکاریدا کەمێک لاوازە، بۆیە هەمیشە یارمەتی دەدات

یێجی : دوێنێ کە چوومەوە ماڵەوە دەستم کرد بە شیکردنەوەی هەندێک پرسیار بەڵام نەمتوانی هەندێکیان شیکاری بکەم سەبارەت بەو وانەیەی دوێنێ خوێندمانەوە

لینۆ : بێگومان دێم

یێجی : زۆر سوپاس بۆ تۆ کە هەمیشە هاوکارم بوویت لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەدا من بەختەوەرترین کچم کە هاوڕێیەکی وەک تۆم هەیە مینهو

لینۆ : هێی , هێی ئەو شتانە مەڵێ، ئێمە هاوڕێین، ڕاستە؟ بۆیە هاوڕێیان ناڵێن سوپاس

یێجی زۆر دڵخۆش بوو بە قسەکانی لینۆ و دواتر هەردووکیان ماڵئاوایییان لە یەکتر کرد




ئەمریکا .....

هیونجین لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بە ڕووخسارێکی کەمێک خوێناوییەوە چووە ژوورەوە

بەڕێز هوانگ : بوەستە سام !

هیونجین : هیونجین ( وتی بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ناوی هیونجینە نەک سام )

بەڕێز هوانگ : جارێکی تر شەڕت کردەوە کێشەت چییە ؟ تۆ بە ئەنقەست ئەوە دەکەیت بۆ ئەوەی من توڕە بکەیت، ها ؟

هیونجین بە چاوی ساردەوە سەیری باوکی کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە

بۆچی ئەوەندە ساردە لەگەڵ خێزانەکەی؟ بە تایبەت باوکی !

بەڕێز هوانگ : سام من لەگەڵتم ؟ ( بە توڕەییەوە ) .

هیونجین : من لەگەڵ کەس شەڕم نەکردووە، باشە

بەڕێز هوانگ : کەواتە ئەم ڕووخسارە چییە ؟

هیونجین : ئایا ئەوەندە گرنگە بۆ تۆ ؟ ( بە ساردییەوە و دواتر ئەو ڕۆیشت )





بەڵام من درۆزن نەبووم  ✔️Where stories live. Discover now