-Cold but Sweet C.BMG~ Graveyard
بیۆمگیوو گەیشتە گۆڕستان و بەلای گۆڕەکان تێ ئەپەڕی کە بەهۆی بارانەوە شێدار بوونە
ئەو هەر ئەڕۆیشت تا وای لێ هات گەیشتە کۆتای گۆڕستانەکە
بەڵام لە پشت ئەو سێ دارە ڕێیێکی لێ بوو کە بەرەو یەک گۆڕی تەنیای ئەبردی
کە بەناوی دایکی بیۆمگیوو بوو
هەر کە گەیشتە ئەویا فرمێسکەکانی دەستیان کرد بە ڕژان وەکو بارانێک
ئەو لە هەموو شتێ زیاتر بیری دایکی کردووە
ئەو هەمووکات دێتە ئێرە بۆ ئەوەی دڵی بەتاڵ بکاتەوە
بەڵام ئەمڕۆ پێ ئەچێ کەشەکەش وەک بیۆمگیوو خەمبار بێت
بە هێواشی باران دەستی پێکرد تا وای لێ هات بارانێکی بەخوڕ ئەباری
کە ئەمە ای لە گیوو کرد بەتەواوی تەڕ بێت بەڵام ئەمە بێزاری نەکرد
ئەو لەویا دانیشت بوو بیری لە یادگاریە خۆشەکان ئەکردەوە کە لەگەڵ دایکی هەی بوو
وە ئەو ڕاستیەی کە باوکی لەگەڵ ژنێکی تر خەوت تەنها دوو ڕۆژ دوای مردنی دایکی وای لە حاڵی گیوو نەکرد باشتر بێت
ئەگەر تەنها توانای هەبا، باوکی هەر لەو ڕۆژە ئەکوشت کە دایکی تێیدا مرد
بەڵام باوکی لەویا وەستا بوو سەیری مردنی هاوسەرکەی ئەکرد
بەڵام ئەو نەیکرد، ئەو ئەوکاتە بچووک و بێهێز بوو بۆ ئەوەی تۆڵەی دایکی بکاتەوە
بەڵام ئێستا بڕیاری داوە کە بەهەموو توانای ن/ت بپارێزێت
ئەو لە باوکی ناگەڕێت بەسەریا زاڵ بێت
ئەو ئامادەیە هەموو شتێکی ببەخشی
ئەو ئامادەیە ئەو تۆڵەیە بکاتەوە کە ساڵانێکە خۆی بۆ ئامادە کردووە
چاوەکانی بیۆمگیوو جگە لە توڕەی و ساردی هیچی تریان تێدا بەدی نەئەکرا
فلاشباکەکان لەمێشکیا یاریان ئەکرد، کە چۆن باوکی بێشەرمانە خیانەتی لە دایکی کرد پاش مردنەکەی
مانگەکە خواحافیزی کرد و خۆرەکە دەستی کرد بە هاتنە دەرەوە
بیۆمگیوو کە لە لای گۆڕی دایکی دانیشت بوو هەڵسا و بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی چوو، پێش ئەوەی کەس بیبینێت ڕۆیشت لەویا
بـــــەردەوامـــــە~
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر نەکەن~
YOU ARE READING
Cold but Sweet || C.BEOMGYU
Fanfiction"ئەو هی منە. دوور بکەوەرەوە ئەگەر ناتەوێت بمری." ئەو کچە بۆ ئەو بەنرخە چونکە ئەو تاکە سەرچاوەی خۆشییەکەیەتی لە جیهانەکەیدا کە پڕە لە دڕک و خیانەتکاران. ئەو کچە ئەوەندە پاک و بێهەڵوێست بوو بۆی کە دەیەوێت بە هەموو ژیانی بیپارێزێت. بۆ جیهان ساردە بەڵام...