چۆن نـازدارەکانم
ئەمە چیرۆکە نوێیەکەمە و پێویستم بە پشتگیری و کەمێک یارمەتیدان هەیە لە ئێوەوەتەنیا ڤۆتم بۆ جێبێڵن پێش خوێندەوە و زۆر سوپاس
هیوادارم بەدڵتان بێ
....
ئـەم بـەیانــییە لە کـۆشکـی جــیـۆن
هەموو شتێک زۆر باشبوو
کۆشکی جیۆن خێزانێکی بچووک و دەوڵەمەندی تێدایە و زیاتر لە پەنجا خزمەتکاری تێدایە کارەکانی زۆر زۆرن
هەموو خزمەتکارێک خەریکی کارێکی تایبەتی خۆی بوو کە پێیدرابوو لە کۆشکخ.جیۆن هاوسەری ب.جیۆن
لە هۆڵەکە دانیشتبوو سەیری کارەکانی دەکرد لەسەر لاپتۆپەکەی بەردەمیئەوان تەنها کچێکیان هەیە
جـیـۆن هیۆن
هیۆن بە مانای قوڵایی دێت
کچێکی تەمەن ١٧ سـاڵە
پێستی سپی و ڕووخساری ژیکەڵە دەری دەخات
جەستەی بچووک و لاوازە بەڵام ڕێک و جوانە
هیۆن چاوەکانی ڕەش و گەورەن قژی درێژە و ڕەشەهیۆن کچێکی زۆرزانە و بەئاسانی هەڵنا خەڵەتێ
کوڕەکانی پۆلەکەی زۆر هەوڵی نزیک بونەوەی دەدەن چونکە سەرەڕای جوانیەکەی زۆر میهرەبان و شیرینە ڕوویەکی خۆشی هەیە و زۆر کەم تووڕەدەبێت
دایک و باوکی زۆر نازی دەدەنێ ئێ بێگومان تاکە منداڵیانە ،پێشتر کوڕێکیان هەبوو بەڵام ڕفێندراوە لە ئاهەنگی لە دایکبوونی
هەموو شتێک باش دەڕۆیشت تا کاتێک ب.جیۆن گەڕایەوە
خ.جیۆن لە هۆڵەکەبوو قاوەی دەخواردەوە بەڵام کاتێک ب.جیۆنی بینی وا بە پەشۆکاوی دێتە ژوورەوە خێرا هەڵسایەوە
ب.جیۆن ڕەنگی زەرببوو و دەستی دەلەرزی و ویستی بچێتە سەرەوە بەرەو پەیژەکان ڕۆیشت
بۆ خ.جیۆن دەگەڕا بەڵام هێزی نەبوو هەنگاو بنێت بۆ سەرەوەخ.جیۆن بە ڕاکردن ڕۆیشتە لای بێگومان نیگەرانی هاوسەرەکەی بوو کە بەم شێوەیە بینی وەک بڵێیت هاورێکی ڕەش بەسەر سەریەوەیەتی
خ.جیۆن
ئازیزم تۆ باشی؟ چیت بەسەر هاتووە؟
وتی بە ترس و خەمخۆریەوەب.جیۆن
نارا..نارا شتێکی خراپ ...ڕوویداوە
وتی بە هەناسە تەنگیەوەخ.جیۆن
خزمەتکارەکااان خێرا ئاوبێنن
وتی بە هاوارەوەپاشان قۆڵی ب.جیۆنی گرت و بردییە سەر قەنەفەکانی هۆڵەکە داینیشاند و خۆشی بەرامبەری بوو ب.جیۆن هەندێک ئاوی خواردەوە