chapter 28

820 110 128
                                    


پاڕتی بیست و هەشت

‼️ببوورن ئەزیزەکانم پاڕتەکەم بووبوو بە دوو بەش ئێستا دووبارە دامنایەوە‼️
....




هیۆن وەڵامی تایهیۆنگی دایەوە

تایهیۆنگ
سڵاو؟...منم تایهیۆنگ
وتی بە کەمێک ساردی دەنگی پڕبوو لە ماندوویی

هیۆن
ئم..سڵاو تایهیۆنگ؟...چۆنیت؟
پرسی بە ئاسایی

تایهیۆنگ
من باشم بچکۆڵ تۆ باشیت؟...خەریکی چیت؟
پرسی

هیۆن
منیش باشم..بەڵکو زۆریش باشم...همم...لەسەر بێدەکە پاڵکەوتووم
ویـستم بـخەوم

تایهیۆنگ
باشە...ئەی جۆنگکوک هات بۆلات؟
پرسی دووبارە

هیۆن
بەڵێ ، ئێستا ڕۆیشتەوە

تایهیۆنگ
جوانە...
وتی بە ڕازیبوونەوە

هیۆن هیچی نەوت

تایهیۆنگ
هیچ بیری منت نەکردوە؟
پرسی بە پەرۆشیەوە

هیۆن
نەخێر
وتی بەڕقەوە

تایهیۆنگ
نەحێر ها؟...منیش هەر چاوەڕێی ئەو وەڵامە بووم لە ژنـە کەللەڕەقەکەم...کێشەنییە دەزانم بە نهێنی بیرم دەکەیت
وتی بە دەنگێکی فریودەر

هیۆن
یااا...وانییە
وتی بە پێداگیری و بەرزی

تایهیۆنگ
با دەزانم وایە پێویست ناکات بیشاریتەوە...تۆ ئێستا باوشی منت لێ ونبـووە ، و دەزانم بە نهێنی بیرم دەکەیت
وتی بە گاڵتەپێکردنەوە

هیۆن
ئاهـ..ڕاستیەکەی سەر بێدەکە ئێستا زۆر ئاسوودەترە بۆ من ، تۆی لێنیت و دەتوانم بەبـاشتر بخەوم
وتی بە بەرزی و بێهەستی

تایهیۆنگ
بۆچی ئەوەنە کەلـلەڕەقی؟
پرسی بە پێکەنینێکی شکاوەوە

هیۆن
یاا...گاڵتەدەکەم ، ڕاستیەکەی کەمێک شوێنت دیاربوو ئەم ئێوارەیە بەڵام هاوڕێکەم و جۆنگکوکی لێبوو هێشتا باشتربوو
وتی بە نەرمی

تایهیۆنگ
دەزانم وتیان ساینا لەوێ بـووە
وتی بە ئاسایی

هیۆن
ئەمانەش پاسەوان نین  سیخوڕن..چک چک
وتی بە بۆڵەبۆڵەوە

تایهیۆنگ
هههـ...باشە ، ئەمە ئەرکی ئەوانە ئازیزم
وتی بە پێکانینەوە

خاتوونە بچوکەکەم ✓ |TAEHYONG Where stories live. Discover now